ئارسیناڵ دەیەوێت هێرشبەرێکی بەڕازیلی بگوازێتەوە ریزەکانی
یاریگا –
ئارسیناڵ دەیەوێت هێرشبەرێکی بەڕازیلی بگوازێتەوە ریزەکانی.
کەناڵی RTI Esporteـی بەڕازیلی ئاشکرایکردووە، یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی ئۆفەرێکی پێشکەشی یانەی بۆتافۆگۆی بەڕازیلی کردووە بۆ ئەوەی ئیگۆ خیسوس هێرشبەری بەڕازیلی لەو یانەیە بگوازێتەوە ریزەکانی، بەڵام یانە بەڕازیلییەکە یەکەم ئۆفەری گەنەرزی رەتکردووەتەوە.
ئارسیناڵ دەیەوێت ئیگۆر خیسوس هێرشبەری بۆتافۆگۆ بە خواستن بگوازێتەوە ریزەکانی، بەڵام یانە بەڕازیلییەکە ئۆفەرەکەی گەنەرزی رەتکردووەتەوە، کە یانە لەندەنییەکە لە ئۆفەرەکەی داوایکردبوو بە خواستن هێرشبەرە 23 ساڵانەکە بگوازێتەوە ریزەکانی و کۆتایی ئەم وەرزەش بتوانێت بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ ئەو هێرشبەرە بەڕازیلییە بکاتە یاریزانی خۆی.
ئارسیناڵ لەسەر داوای میکێل ئارتێتا دەیەوێت لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان، هێرشبەرێک بۆ پاڵ کای هاڤێرتز و گابریێل خیسوس بگوازێتەوە ریزەکانی، کە ئیگۆر هاوینی رابردوو لە شەباب ئەهلی ئیماراتییەوە روویکردە ریزەکانی بۆتافۆگۆ.
ئیگۆر بە درێسی بۆتافۆگۆ لە 31 یاری 8 گۆڵ و 5 ئەسیستی کردووە، کە خاوەنی چوار یاریی نێودەوڵەتییە بە درێسی هەڵبژاردەی بەڕازیل.