یاریگا –
دوای ئه‌وه‌ی بارسێڵۆنا نه‌یتوانی له واده‌ی خۆی ناوی دانی ئۆڵمۆ تۆماربكات بەڵام یانەكه خۆی بەدەستەوە نەداوە ئەمجارە لە ئەنجوومەنی باڵای وەرزشەکانی ئیسپانیا تانەی لە بڕیارەکەی یەکێتیی تۆپی پێى ئیسپانیا داوە ده‌یه‌وێت بڕیاره‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و بدرێت.
یەکێک لە پارێزەرە تایبەتمەندەکانی رۆژنامەی ئێل پیریۆدیکۆ له‌باره‌ی داواكه‌ی بارسێلۆنا ده‌ڵێت،داواکارییەکەی لاپۆرتا لە ئەنجومەنی باڵای وەرزش، بریتی لە گرتنەبەری رێکاری خۆپارێزی به‌په‌له، بەو پێیەی ئەم رێکارە جیاوازە لە رێکاری خۆپارێزی دیكه و ئەنجومەنه‌كه دەسەڵاتی ئەوەی هەیە بڕیار بدات بەبێ ئەوەی پێویست بکات راوێژ بە لایەنی بەرامبەر بکات.
🚨🚨🚨 Exclusively El Periodico |
Laporta’s request to the Supreme Sports Council would be to take an urgent precautionary measure, as this measure differs from the traditional precautionary measure, as the council has the authority to make a decision without the need to consult… pic.twitter.com/Lgrg7wQOuM
— BeksFCB (@Joshua_Ubeku) January 6, 2025
باسی له‌وه‌شكردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بارسێلۆنا هیوای به ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌یه بتوانێت رێگه‌ی بدات ناوی ئۆڵمۆ تۆمار بكات، بەڵام بارسا دووچاری كێشه‌یه‌كی دیكه ده‌بێته‌وه، ئه‌ویش ئەوەیە گرێبەستی نێوان بارسا و یاریزانەكه بڕگەیەکی تێدایە کە رێگەی پێدەدات ئەگەر پێش 31ـی دێسه‌مبه‌ر ناوی تۆمارنه‌كرێت، ده‌توانێت یانه‌كه جێبهێڵێت، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە یانەکە پێچەوانەی کارەکانی كاری كردووه.
پارێزه‌ره‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، به‌دوو نازانرێت ئەنجوومەنی باڵای وەرزش بڵێت، چۆن سکاڵایەک پێشکەشی ئێمە دەکەن ئەگەر خۆت پێشبینی ئەم سیناریۆیەت کردبێت و پێشوەختە رێککەوتنت لەسەر ئه‌وه كردبێت، ئه‌گه‌ر نه‌توانیت ناوی تۆماربكه‌یت ده‌رفه‌تی رۆیشتنی پێ بده‌یت، به‌مه‌ش ئەنجومەنه‌كه رێگەیەکی ئاسانی هەیە بۆ دەربازبوون له سكاڵاكه‌ی بارسێلۆنا دەتوانێت بە سادەیی پشتڕاستی بکاتەوە کە ئەو پرسە دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی لالیگا و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، بڕیارەکانیان لەسەر بنەمای رێسا ناوخۆییەکانه.
هه‌روه‌ها روونیكردووه‌ته‌وه، جگە لەوانه‌ی باسم كرد، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای وەرزش هاندەری مەدریدە و پێناچێت بیەوێت دەستوه‌ردان لەم دۆسیەیەدا بکات، بۆیە پێشبینی دەکرێت ئەنجومەنەکە رەتی بکاتەوە بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه بدات و بڕیاره‌كه ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆ لالیگا و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا.
له كۆتاییدا ده‌ڵێت، ئەگەر من له شوێنی كاربه‌ده‌ستانی بارسا بومایە، کاتم لەم بابەتەدا بەفیڕۆ نەدەدا، هەوڵم دەدا دانی ئۆلمۆ رازی بکەم تا مانگی ینایر بۆ یەکێک لەو یانانەی ئارەزووی دەکات یاری بکات، دواتر بگه‌رێته‌وه یانه‌كه.