ئینگلتەراگرنگترین

ئێڤەرتن بڕیاری کۆتایی لەسەر دایچ دەدات

هەموو شتێک ئەگەری روودانی هەیە

Yariga App

یاریگا –

خاوەنی نوێی ئێڤەرتن چارەنووسی شۆن دایچ، راهێنەری یانەکە یەکلاییدەکاتەوە.

گروپی فریدکن، کە بەمدوواییە یانەکەیان کڕیەوە و دەیانەوێت ئێڤەرتن بکەنە رکابەرێکی سەرسەختی ئینگلتەرا.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، گروپی فریدکن هەڵسەنگاندنی جیدی بۆ ئاستی یانەکە و شۆن دایچ دەکەن و لەوانەیە دووری بخەنەوە.

ئێڤەرتن لە حەوت یاریی رابردوودا، تەنیا یەک یاریی بردووەتەوە و یەک خاڵ لە زۆنی دابەزین دوورە، شەممەش رووبەڕووی بۆرنمس دەبێتەوە.

گروپێکی ئەمریکی بەفەرمی پشکەکانی یانەی ئێڤەرتنی کڕییەوە

هەرچەندە بڕیاربوو گروپی فریدکن لە کۆتایی وەرز گۆڕانکارییە گەورەکان دەستپێبکەن، بەڵام ئێستا هەڵسەنگاندن بۆ دایچ دەکەن و ئەگەری بڕیاری لەناکاو هەیە.

ئێڤەرتن ساڵی 1878 دامەزراوە و لەم وەرزەی پرێمەرلیگ بە کۆکردنەوەی 17 خاڵ لە پلەی شازدەمی خولەکە دێت، تۆفیس خاوەنی نۆ نازناوی پرێمەرلیگ و پێنج نازناوی جامی یەکێتیی ئینگلتەرایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button