یاریگا –
ئۆلیڤەر کان گۆڵپارێزی پێشووی ئەڵمانی دەیەوێت یانەی بۆردۆی فەڕەنسی بکڕێتەوە.
رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، ئۆلیڤەر کان گۆڵپارێزی پێشووی یانەی بایرن میونشن و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی پشکەکانی یانەی بۆردی فەڕەنسی بکڕێتەوە، کە ئەو یانەیە ساڵی رابردوو مایەپووچبوو.
یانەی بۆردۆ 118 ملیۆن یۆرۆ قەرزارە و دابەزیوەتە ریزی یانە پلە چوارەکانی فەڕەنسا، ئارنۆد دێ کارلی جێگری سەرۆکی یانەی بۆرد بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، لەگەڵ ئۆلیڤەر کان لەگفتوگۆدان بۆ ئەوەی پشکەکانی یانەکەی پێ بفرۆشن.