ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ وۆڵڤز ئامانجی ئارسیناڵ دەپارێزێت و بەرگریکارێکیش دەگوازێتەوە

پلانەکان وۆڵڤز فراوانن

Yariga App

یاریگا –

وۆڵڤز نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ماتیوس کونیا، ئەستێرەی بەڕازیلی.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، داواکارییەکانی سەر کونیا زۆربوون و وۆڵڤز دەیەوێت هەرچی زووە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.

هەرچەندە هێشتا دوو ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی کونیا ماوە، بەڵام ئێستا بووەتە ئامانجێکی سەرەکی ئارسیناڵ و وۆڵڤز نایەوێت بە ئاسانی رێگە بە چوونە دەرەوەی بدات.

لەلایەکی دیکەوە، وۆڵڤز بۆ گواستنەوەی ئیمانوێل ئاگبادۆ، خەریکی گفتوگۆیە لەگەڵ رێمسی فەڕەنسی. پێشبینی دەکرێت ئەم هەفتەیە گەشتی بەریتانیا بکات و واژۆ بۆ زەردپۆشەکان بکات.

وۆڵڤز سوورە لەسەر تۆکمەکردنی هێڵی بەرگری و جیا لە ئاگبادۆ، چاوی بڕیوەتە کێڤن دانسۆ، بەرگریکاری لانس.

میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئارسیناڵ لە پرێس کۆنفڕانسی هەینی رابردوو، دانی بە ئامادەیی یانەکەی بۆ گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانە نا گوتی

ئەگەر شتێک لە بازاڕەکاندا هەبێت و توانای گواستنەوەمان هەبێت و کاریگەری لەسەر تیمەکە دروستبکات، ئەوا کراوەین بەرامبەر ئەم بابەتە.

کونیا لە یاریی 14ی مانگی رابردوو بەرامبەر ئیپسویچ تاون، لەگەڵ ئەندامێکی ئیپسویچ شەڕیکرد و ئێستا بۆ دوو یاریی سڕ کراوە. کونیا بەشداری یارییەکانی بەرامبەر نۆتینگهام فۆڕێست لە پرێمەرلیگ و بریستۆل سیتی لە جامی FA ناکات.

ڤیتۆر پێرێیرا، راهێنەری وۆڵڤز لە بارەی ئامادەنەبوونی کونیا لە دوو یاریی داهاتوو و ئەگەری بەشداری نەکردنی لە یارییەکاندا گوتی

دەبێ خۆمان بە یارییکردن بەبێ کونیا رابهێنین. دەبێ وەکو تیمێک یاریی بکەین. یاریزانی باش و ئاست بەرزمان هەیە و دەبێ بەردەوام ئامادەبین.

لەم وەرزەدا، یاریزانی بەڕازیلی 10 گۆڵی لە 18 یاریی پرێمەرلیگدا کردووە، ئێستا ناوی بە توندی بە پەیوەندیکردنی بە ئارسیناڵ بەستراوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button