تایبەت بە یاریگا؛ زەوڕا مافی دەستبەرداربوون بە ئیبراهیم غازی نادات
یاریگا –
زەوڕا دەستبەرداری ئیبراهیم غازی نابێت و ئامادە نییە مافی دەستبەرداربوونی پێبدات.
بەگویرەی بەدواداچوونەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، چەند جارێک یانەی نەورۆز هەوڵیداوە ئیبراهیم غازی بگوازێتەوە ریزەکانی، بەڵام بەرپرسانی ئەو یانەیەی بەغدا ئامادە نین دەستبەرداری هێرشبەرەکەی یانەکەیان بن و مافی دەستبەرداربوونی پێنادەن.
تۆڕی وەرشی یاریگا زانیویەتی، یانەی زەوڕا بە ئیبراهیم غازییان راگەیاندووە تا کۆتایی وەرز دەستبەرداری نابن و دووپاتیانکردووەتەوە لە مێرکاتۆی زستانە مافی دەستبەرداربوونی پێنادەن.
ئیبراهیم غازی لەوەتەی پەیوەندی بە ریزەکانی زەوڕا کردووە، لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق تەنیا لە پێنج یاری سەرەکی بووە و سێ گۆڵی کردووە، کە دوو گۆڵی بە لێدانی سزا بوون.
کوڕە بالەکییەکە پێشتر لە یانەکانی هەڵۆ و نەورۆز و دهۆک یاریی کردووە و وەرزی رابردوو لە خولی ئەستێڕەکانی عێراق 18 گۆڵی (7 پێناڵتی) بۆ حدوود کرد و لە پلەی سێیەمی گۆڵکاراندا هات.
دوێنێ یەکشەممە (5ـی یەنایەر/کانوونی دووەمی 2025) دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە عێراق کرایەوە و تاوەکو رۆژی 5ـی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.