یاریگا –
دوو ئەستێرەی یانەی ئیتیحاد پێش یارییە چارەنووسسازەکەی بەرامبەر هیلالی سعودی تووشی پێکان بوون.
راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی سعودیە ئاشکرایان کردووە کەریم بێنزێما و موسا دیابی، دوو هێرشبەری سەرەکی ئیتیحاد، بەر لە یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر هیلال تووشی پێکان بوون.
یانەی ئیتیحاد ئامادەکاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی هیلال دەکات، کە بڕیارە سبەی (سێشەممە) لە یاریگای “کینگدۆم ئارێنا” لە ریاز و لە چوارچێوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شای سعوودیە بەڕێوە بچێت.
نزیکەی 48 کاتژمێر پێش ئەم یارییە، رۆژنامەی “ئەلیوم” رایگەیاند کە بێنزیما و دیابی بەهۆی پێکانەوە بەشداری مەشقەکانی تیپەکەیان نەکردووە.
ئەم رۆژنامەیە باسی وردەکاری جۆری پێکانی ئەو دوو یاریزانەی نەکردووە، بەڵام جەختی لەوە کردووەتەوە کە پشکنینی پزیشکییان بۆ دەکرێت و ئامادە بوون یا نەبوونیان لەم یارییە یەکلایی دەکرێتەوە. بەڵام رۆژنامەنووسی بەناوبانگی سعودی ئاشکرای کە کە پێکانەکەی بەهۆی گرژبوونی ماسولکەکانیەتی و لەم یارییە ئامادەنابێت.
🚨🚨🚨🚨 عاجل – محمد البركاتي :
إصابة كريم بنزيما شد عضلي بسيط وتأكدت مشاركته في لقاء الهلال غدًا. pic.twitter.com/3fkQ8rFyhW— ستوديو الاتحاد | ITTI STUDIO (@IttiStudio) January 6, 2025
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بێنزێما بە تۆمارکردنی 10 گۆڵ لەم وەرزەدا باشترین گۆڵکاری یانەی ئیتیحاد لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکانە، لە بەرامبەردا دیابی گەورەترین رۆڵی لە رەخساندنی هەلی گۆڵکردن بۆ ئەم تیپە بە 10 ئەسیست هەبووە.