یاریگا –
هێرشبەرە فەرەنسییەکەی ریال مه‌درید دوای ئه‌وه‌ی به باشترین یاریزانی ریال مه‌درید له مانگی دێسه‌مبه‌ر دیاریكرا سوپاسی هانده‌رانی كرد و گوتیشی كاتی بردنه‌وه‌ی نازناوی جامی سوپه‌ری ئیسپانیایه.
ئێمباپێ له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی ماركا و به‌ده‌نگی هانده‌ران به‌باشترین یاریزانی مانگی رابردووی ریال مه‌درید ده‌ستنیشانكرا.
یاریزنی فه‌ڕه‌نسیه‌كه گوتی، خۆم و یانه‌كه‌م لە ساتێکی باشداین، سەرکەوتنەکەمان به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا قورس بوو یارییه‌كه‌ی زه‌حمه‌ت بوو، به‌ڵام براوه‌ی یارییه‌كه بووین، له ده‌ستپێكی ساڵی نوێ ئه‌وه گرنگ بوو.
گوتیشی: من و تیپەکەم ساڵەکەمان زۆر باشی و بە یارییەکی قورس دەستپێکرد، لە کۆتاییدا سەرکەوتنمان بەدەستهێنا، ئێستاش بەرەو رکابەرییە جیاوازەکان دەڕۆین، هیوادارین سەرکەوتن بەدەستبهێنین و بە باشی یاری بکەین، یارییەکان زۆرن بەڵام وەک لێرە دەڵێن دەبێت هەموو شتێک ببەینەوە و رکابەری له‌سه‌ر هه‌موو نازناوه‌كان ده‌كه‌ین.
🗣️ Mbappé: “El equipo y yo estamos en un buen momento”
🤩 El delantero francés recibió el premio Mahou al Jugador Cinco Estrellas del Real Madrid en el mes de diciembre.https://t.co/xe0J825ubF— Diario AS (@diarioas) January 6, 2025
له‌باره‌ی ده‌ستنیشانكردنی وه‌ك باشترین یاریزانی ریال مه‌درید بۆ مانگی رابردوو ئێمباپێ گوتی، زۆر سوپاس بۆ هاندەران کە دەنگیان پێدام، ئەوە گرنگە، مانگی دێسه‌مبه‌ر بۆ من و تیپەکەم مانگێکی نایاب بوو، چونکە نازناوی جامی کیشوەرەکانمان بردەوە، زۆر یاریی گرنگمان له خول و چامپیونزلیگ كرد، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە له جامی شا براوه‌بین و دواتر جامی سوپەری ئیسپانیا ببینەوە.
له كۆتاییدا گوتی، هیوادارم باشترین ئاستی خۆم له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید پێشكه‌ش بكه‌م و زۆرترین نازناویش له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م ببه‌مه‌وه.