یاریگا –
ناسراوترین سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی بلاوگرانا تۆمارنەکردنی ناوی ئۆلمۆ و پاو ڤیكتۆر به كاره‌سات بۆ كارگێری بارسێلۆنا ده‌زانێت پێی وایه ده‌بێت سه‌رۆك و ئه‌ندامنی ئێستای یانه‌كه ده‌بێت سەرزەنشت بكرێن و دوور بخرێنه‌وه
ڤیکتۆر فۆنت به‌ربژێری پێشووی سەرۆکایەتی بارسێلۆنا بۆ رادیۆی کاتا‌لۆنیا ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ گروپ و ده‌سته‌كان داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامان و سه‌رۆكی ئێستای یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌كه‌ین، داوای كۆكردنه‌وه‌ی دەنگ بۆ لێسەندنەوەی متمانەیان لێده‌كه‌ین.
🔵🔴 “Laporta no está capacitado para seguir presidiendo el club”
😡 La cabeza más reconocible de la oposición blaugrana considera “inadmisible” la no inscripción de Olmo y Pau, asumiendo la moción de censura como “la única vía democrática del socio”. https://t.co/kpSWz53oIF— Diario AS (@diarioas) January 6, 2025
له‌باره‌ی داوای دەستلەکارکێشانەوەی لاپۆرتا فۆنت بۆ رادیۆكه گوتی،
گوتی چونکە دۆخەکە جدییە، سەرۆکی یانه‌كه توانای مامەڵەکردنی لەگەڵ پێداویستییەکانی بارسێلۆنا نییە، ئێمە پێشتر ده‌مانزانی ئه‌و ده‌سته‌یه هیچ کاریگەرییەکی نییە، ئه‌وان ناتوانن هیچ بۆیانه‌كه بكه‌ن، ئەگەر راستە سەرۆک یانەکەی زۆر خۆشدەوێت، پێویستە ده‌ست له كاربكێشێته‌وه، تاوه‌كو نەوەیه‌كی نوێ سەرکردایەتی یانەکە بكات، ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت شێوازی بەڕێوەبردنی یانەکە بگۆڕن، به پیشه‌یی كاربكه‌ن، ئامانجمان ئەوەیە ئەندامان جارێکی تر شانازی بە بارساکەیانەوە بکەن.
له‌باره‌ی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دۆخی بارسێلۆنا و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یانه‌كه به‌ربژێره‌كه‌ی پێشووی بارسا گوتی،
دواینجار كه له‌گه‌ڵ لاپۆرتا قسه‌م كرد، پەیامی پیرۆزبایی 125 ساڵەی دامه‌زراندنی یانه‌كه‌م لێ‌كرد و دواتر بۆ ساڵی نوێ په‌یامم بۆ نارد، بەڵام تا ئێستا وەڵاممه نەداوەتەوە، پێشتر لە هەندێک بۆنەدا بە دڵسۆزی سڵاومان لە یەکتر کردووە، هەرچەندە دیار بوو کە ئەو بە ناسینی من دڵخۆش نەبووە.
هه‌روه‌ها گوتیشی،
شه‌رمه‌زارییه بۆ كارگێری ئێستای یانه‌كه نه‌توانن ناوی یاریزانی خۆیان تۆماربكه‌ن،بەداخەوە مۆدێلی حوکمڕانی ئێستای یانه‌كه بەسەرچووە، ناتوانرێت بە شێوەیەکی کاریگەر چاودێری بکرێت، تاکە ئامرازی دیموکراسی کە ئێمەی ئەندامان هەمانە، جووڵەی سەرزەنشتکردنە، ئێمە ئاگادارین کە پەیڕەوی ناوخۆ له‌باره‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان كاره‌كان زۆر قورس دەکات بۆ چالاککردنی ئه‌و بڕگه‌یه 15%ی واژۆی هەموو دەنگدەرانی پێویستە و دواتر زیاتر لە 66%ی دەنگی بەڵێ پێویستە، ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه قورس بێت.
له كۆتاییدا فۆنت گوتی،
ئێمەی ئەندامان چوار ساڵمان بەسەر بردووە لە بەرگەگرتنی بەڕێوەبردنێكی ناڕوونی یانه‌كه، شەفافیەت نیه،به‌لێنه‌كان راست نه‌بوو، ئێستا پێمان دەوترێت لە کامپ ن‌و هەندێک شوێنی ڤی ئای پیمان فرۆشتووە، بەڵام پێمان نەگوتراوە بە کێ و چۆن، هیچمان بۆ روون نەکراوەتەوە، وامان لێدەکات بیر لە فێڵێکی تر بکەینەوە كه‌وه‌ك پێشتر لێمان كراوه، وەک ئەو فێڵەی لەگەڵ بارسا ڤیژن کردیان،هه‌روه‌ها کارکردنی ستۆدیۆی بارسا هیچ کاریگەری لەسەر تۆمارکردنی یاریزانان بۆ یانەكه نابێت و ئه‌مه راست نیه، هیچی تر له‌م كارگێریه قبوڵ ناکرێت به‌م شێوازه كار بكات.