ئینگلتەراگرنگترین

رۆی کین گاڵتە با ئاڕنۆڵد دەکات و یانەیەکی پلە چوار وەڵامدەداتەوە

"نامانەوێت، سوپاس"

Yariga App

یاریگا –

ترانمێری رۆڤەرز وەڵامی گاڵتەکەی رۆی کین بە ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد دەداتەوە.

شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی 20ـی پرێمەرلیگ، لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵد میوانداری مانچێستەر یونایتدی کرد و کلاسیکۆی ئینگڵتەڕا 2-2 کۆتایی هات.

ئالێکساندەر ئاڕنۆڵدی بەرگریکاری لیڤەرپوول لە یارییەکە بە ئاستێکی باش دەرنەکەوت. ئاڕنە سڵۆت بە نەچاری لە خولەکی 86 گۆڕانکاری پێکرد و کۆنەر برادلی لەشوێنی چووە یاریگا.

پاش یارییەکە رۆی کینی ئەفسانەی پێشووی مانچێستەر یونایتد گاڵتەی بە ئاستی بەرگریکارەکەی ردێز کرد و گوتی؛

پێش یارییەکە باسی پەیوەندیکردنی ئاڕنۆڵدمان بە ریال مەدرید دەکرد بەڵام دوای ئەو ئاستەی ئەمشەوی دەبێت پەیوەندی بە ترانمێری رۆڤەرز بکات.

ترانمێری رۆڤەرز کە لە خولی پلە چواری ئینگڵتەڕا یاریی دەکات. راستەوخۆ وەڵامی گاڵتەکەی کەینیان داوەتەوە و رەتیدەکەنەوە گرێبەست لەگەڵ ئاڕنۆڵد واژۆ بکەن.

رۆی تۆ دەڵێیت ئاڕنۆڵد بۆ ترانمێری رۆڤەرز؟ نەخێر سوپاس نامانەوێت

ئالێکساندەر دوای شەش مانگی دیکە گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول کۆتایی دێت. ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە لەسەرهێڵە و رێدزیش هەوڵی هێشتنەوەی دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button