راشفۆرد دەچێتە ئیسپانیا یان ئیتاڵیا؟
ئۆفەری لە سعوودیەش پێگەیشتووە
یاریگا –
ئەیسی میلان دەیەوێت ئۆفەرێکی سەرنجڕاکێش بۆ گواستنەوەی مارکوس راشفۆرد پێشکەشی مانچێستەر یونایتد بکات.
رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، میلان ئامادەیە بەخواستن تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە راشفۆرد بگوازێتەوە، کە ئێستا لە پلانە تەکتیکییەکانی روبن ئامۆریم، راهێنەری مان یونایتد نەماوە.
مانچێستەر یونایتد ئامادەیە بەبڕی 40 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری راشفۆرد بێت، ئەمەش بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکانی یانەکە، چونکە مووچەی هەفتانەی ئەستێرە ئینگلیزییەکە بریتییە لە 325 هەزار پاوەند.
یانە ئینگلیزییەکە ئامادەیە بە خواستنیش رێگە بە چوونە دەرەوەی راشفۆرد بدات، بەڵام مارکوس دەیەوێت بە هەمیشەیی یانەکە جێبهێڵێت.
تاوەکو ئێستا راشفۆرد ئۆفەری فەرمی لە سعوودیە رەتکردووەتەوە و دەیەوێت لە ئینگلتەرا و ئەوروپا بمێنێتەوە.
جیا لە میلان، ناپۆلی دەیەوێت راشفۆرد بگوازێتەوە، بەڵام بەهۆی ئاڵۆزی دۆخی دارایی، لەوانەیە نەتوانێت راشفۆرد بگوازێتەوە.
میلان کێشەی قووڵی لە هێڵی هێرشبەریدا هەیە، لەم وەرزەدا پێکانەکانی رافایێل لیاو و کریستیان پولیسیچ گورزێکی کوشندەی لە رۆسۆنێری داوە و ئێستا لە پلەی هەشتەمی ریزبەندی سێریا ئەیدایە.