لیڤەرپوول ئامادەیە دەستبەرداری ئەستێرەیەکی ببێت
گوێ لە ئۆفەرەکان دەگرێت
یاریگا –
لیڤەرپوول ئامادەیە گوێ لە ئۆفەرەکان بۆ گواستنەوەی داروین نونێز بگرێت.
لە پۆدکاستی ئینساید تراکی پێگەی فووتبۆڵ ئینسایدەردا بڵاوکراوەتەوە، لیڤەرپوول ئامادەیە بەبڕی 50-60 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری داروین نونێز، هێرشبەری ئوروگوایی ببێت.
نیوکاسڵ یونایتد چاوی لە نونێزە، بەڵام پێناچێت لە مێرکاتۆی ئەم زستانە هیچ ئۆفەرێک بۆ گواستنەوەی پێشکەش بکات.
نونێز تەمەن 25 ساڵ، لەم وەرزە لە کۆی 23 یاریی سەرجەم پاڵەوانیەتییەکاندا تەنیا چوار گۆڵی کردووە، ئەمەش پرسیاری گەورەی لەسەر چارەنووسی نونێز دروستکردووە.
ئارنە سڵۆت بەمدواییە، بە تەواوی پشتی بە هەریەکە لە کۆدی خاکپۆ، دیۆگۆ جۆتا و لویس دیاز بەستووە و نونێز زۆربەی کات یەدەکە.
ئالێکساندەر ئیزاک، هێرشبەری نیوکاسڵ داواکاری زۆری لەسەرە، بۆیە دەیەوێت لە ئێستاوە شوێنگرەوە بۆ هێرشبەرە سویدییەکە بۆ پەیدا بکات.
نونێز لە هاوینی ساڵی 2022 بەبڕی 85 ملیۆن پاوەند لە بێنفیکاوە پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد. لە یەکەم وەرزیدا نەیتوانی خۆی بسەلمێنێت و ئەو ئاستەی پێشکەش نەکرد کە لێی چاوەڕوان دەکرا.
سڵۆت بە بەڕێوەبەری وەرزشی تیمەکەی راگەیاندووە، دەکرێ نونێز بفرۆشن و هێرشبەرێکی دیکە لە شوێنی بگوازنەوە.