دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ لیڤەرپوول دەستبەرداری ئەستێرەیەکی دەبێت و میلان جووڵەی دەستپێکردووە
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا
یاریگا –
لیڤەرپوول ئامادەیە دەستبەرداری ئەستێرەیەکی ببێت، ئەیسی میلان هێرشبەرێکی دیاریی پرێمەرلیگی دەوێت و وێستهام چاوی لە ئامانجێکی ئارسیناڵە…
لیڤەرپوول ئامادەیە بەبڕی 50-60 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری داروین نونێز ببێت – فووتبۆڵ ئینسایدەر
ئەیسی میلان بەچڕی کار لەسەر گواستنەوەی مارکوس راشفۆرد، ئەستێرەی مانچێستەر یونایتد دەکات – دەیلی مەیڵ
وێستهام یونایتد لیستێک یاریزانی بۆ گواستنەوەی مێرکاتۆی زستانە ئامادەکردووە. ناوی هەریەکە لە هوانگ لی چان، هێرشبەری وۆڵڤز و ئیڤان فێرگسن، هێرشبەری برایتن و ئیمانوێل لاتێ لاس، هێرشبەری میدلزبڕۆ لە لیستەکەدایە – تێلێگراف
ماتیوس کونیا لە نزیککردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ وۆڵڤز نزیکە و ئارسیناڵیش لەسەرهێڵە – تێلێگراف
لەوانەیە ئەم مانگە رانداڵ کۆلۆ موانی ریزەکانی پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت، یانەکانی میلان، یوڤێنتوس، بایرن میونشن، لایپزیگ، ئاستۆن ڤیلا و تۆتنهام لە نزیکەوە چاودێری دەکەن – بێن جەیکوبس
سێسارێ کاسادی، یاریزانی چێڵسی لەگەڵ تۆرینۆ گەیشتووەتە رێککەوتن و تەنیا بەهای گواستنەوەکەی ماوە – جیانلوکا دی مارزیۆ
گاڵاتەسەڕای 100% لە مانەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەری نایجێری دڵنیاییە – فلۆریان پلێتێنبێرگ
ئەیسی میلان ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی دانی ئۆلمۆ بە خواستن تاوەکو کۆتایی وەرز پێشکەشی بارسێلۆنا کردووە – کۆریێرێ دێلا سێرا
ئۆلمۆ نایەوێت بارسێلۆنا جێبهێڵێت، هەرچەندە چەند ئۆفەرێکی نافەرمی پێگەشیتووە – مارکا
سانتۆس ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی جۆش وینداس، ناوەڕاستکاری شێفیڵد وینزدەی کردووە – تۆک سپۆرت