ئینگلتەراگرنگترین

دوای جەنگەکەی ئانفیڵد؛ برونۆ فێرناندێش پرسیارێک ئاراستەی هاوتیمەکانی دەکات

Yariga App

یاریگا –

برونۆ فێرنادێش پەیامێکی ئارستەی هاوتیمەکانی لە مانجێستەر یونایتد کرد دوای جەنگە گەورەکەی ئانفیڵد.

برونۆ و هاوڕێکانی لە هەفتەی 20ی پرێمەرلیگ بوون بە میوانی لیڤەرپوول و توانیان خاڵێک لە کوڕانی ئارنە سڵۆت وەربگرن کاتێک یارییەک توانیان دووجار ئەنجامی یارییەکە یەکسانبکەنەوە و 2-2 کۆتاییان پێهێنا ئەو ناوەڕاستکارە کە ئەسیستی گۆڵی یەکەمی ئالیساندرۆ مارتینێزی کرد، وەک باشترینی یارییەکە دەستنیشانکرا.

جیا لە ئاستی یارییەکانی چەند هەفتەی پێشوویان، تیمەکەی روبن ئامۆریم زۆر پڕوزە و بە ئاست دەرکەوتن. لەکاتێکدا سێ کۆتا سێ یاریی پرێمەرلیگیان دۆڕاندبوو، ئەوە جگە لە یارییەکەی تۆتنهامیش لە جامی کاراباو.

لەدوای یارییەکەی لیڤەرپوول، کاپتنەکەی مان یونایتد وتی

من زۆر نیگەرانم چونکە کە توانیمان ئاستێکی وا بەرامبەر لیڤەرپوول پیشان بدەین لەنێو یاریگای ئانفیڵد، یەکەمی ریزبەندی خولەکەیە، ئەم وەرزە باشترین یانەی پرێمەرلیگە، ئەی بۆ نەتوانین  هەموو هەفتەیەک ئەم ئاستە پیشان بدەین؟

لە درێژەی قسەکانیدا برونۆ وتی

پێش یارییەکە وتمان زۆر زیاترمان لە خۆمان دەوێ تا ئەم وەرزە شتێ بەدەستبهێنین. دەبێ بۆ باشتر بڕوانین و زیاترمان بوێت.

دەربارەی ئەوەی نیگەرانییەکانی چی بووە، یاریسازە پۆرتوگالییەکە وتی

لەوە کۆششە زۆرەی یاریزانەکان نیگەران نەبووم کە تایبەت بە یارییەکەی لیڤەرپوول پیشانیان دا، هەمووان هەوڵی ئەوەدەدەن باشترینی خۆیان پێشکەشبکەن. نیگەرانییەکانی من زیاتر بۆ یارییەکەی ساوسهامپتنە.

مان یونایتد 12ی ئەم مانگە لە یارییەکی دیکەی قورسدا لە جامی یەکیتی ئینگلتەرا رووبەڕووی ئارسیناڵ دەبێتەوە. چوار رۆژ دواتریش لەنێو ئۆڵدترافۆرد میوانداریی ساوسهامپتن دەکات.

بەو یەکسانبوونە، مان خزمەتێکی رکابەرەکانی لیڤەرپوول کرد و رێدزی لە سەرکەوتنە یەک لەدوای یەکەکانی راگرت. ژمارەی خاڵەکانیشی کرد بە 23 خاڵ و لە پلەی 13ی ریزبەندیەکەی پرێمەرلیگ دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button