بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یەکەم یانە لە دانی ئۆلمۆ چووەپێشەوە

Yariga App

یاریگا –

دوای یەکلابوونەوەی کەیسی دانی ئۆلمۆ کە ناتوانرێ ناوی وەک یاریزانی بارسێلۆنا تۆماربکرێت بۆ نیوەی دووەمی وەرزەکە، ئێستا یاریزانەکە ئازادە لەگەڵ هەر یانەیەک رێکبکەوێ کە خۆی دەیەوێ.

ئەگەرچی هێشتا بارسا نایەوێ ئاڵای سپی هەڵبکات سەبارەت بەو پرسە، بەتایبەت کە دوایین هەوڵی ئەوەبووە لە دادگای کارگێڕی سکاڵای کردووەتەوە، بەڵام یانەی خوازیار لە یاریزانە ئیسپانییەکەی هاتووەتەپێشەوە.

بارسێلۆنا رێگە چارەی دیکە بۆ تۆمارکردنی ناوی ئۆلمۆ و ڤیکتۆر دەگرێتەبەر

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی کۆرێری دێلۆ سپۆرت، یانەی ئەیسی میلان دەیەوێ ئۆفەرێک پێشکەشی ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکە بکات.

ئەو سەرچاوەیە زانیویەتی کە ئۆفەرەکەی میلان بۆ ماوەی 6 مانگە و بەخواستن دەبێ. ناوبراو دەتوانێ لە مانگی یۆلیۆ بگەڕێتەوە بۆ ریزی یانە کەتەلۆنییەکە.

هاتنەپێشەوەی رۆسێنێری رەنگە خواستی بلاوگراناشبێ، بەوپێیەی ئۆلمۆ لە مەترسی رۆشتنی یەکجارەکی دەپارێزێ و بەوەش زیانێکی گەورەی دارایی لە بارسا ناکەوێت.

خودی ئۆلمۆ لە رێگەی بریکارەکەیەوە چەندجارێک جەختی لە مانەوەی ئەو یاریزانە کردووەتەوە و ویستی مانەوەی ئاشکراکردووە کە هەر لەگەڵ یانەکەی منداڵیی دەمێنێتەوە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button