پاڵمەر دەکرێتە دووەم گرانترین یاریزانی مێژوو
یاریگا –
ئاستە نایابەکەی کۆڵ پاڵمەر سەرنجی یانە گەورەکانی دەرەوەی پرێمەرلیگی راکێشاوە و تادێت کێبڕکێی گواستنەوەی زیاتر دەبێت.
پاڵمەر کە مانگی سێپتەمبەری 2023 لە مان سیتیەوە بە بڕی 40 ملیۆن پاوەند گواسترایەوە چێڵسی، یاری لەدوای یاریی ئاستی بەرز پێشکەشدەکات. بەجۆرێک، لە 26 یاریی لە هەردوو پرێمەرلیگ و جامی کاراباو توانیویەتی بەشداری 23 گۆڵ بکات.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە پێگەی El Nacional بڵاویکردووەتەوە، یانەی پاریس سانجێرمان ئۆفەرێکی خەیاڵی بۆ ئەستێرە ئینگلیزیەکە ئامادەکردووە کە خۆی دەدات لە 200 ملیۆن یۆرۆ.
ئەو بڕە پارەیە، راستەوخۆ پاڵمەر دەکات بە دووەم گرانترین یاریزانی مێژوو لە دوای نێیمار دا سیلڤا کە ساڵی 2017 هەر پاریس بوو وەک گرانترین یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا لە بارسێلۆناوە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ گواستیەوە باخچەی شازادەکان.
خودی کۆڵ چەند جارێک جەختی لە مانەوەی کردووە لە ستامفۆرد بریج هاوشانی یاریزانە لاوەکانی دیکەی یانەکە بۆ پرۆژەیەکی درێژخایەن.
پی ئێس جی لە رۆشتنی کیلیان ئێمباپێوە دەیەوێ دڵی هاندەرەکانی یانەکە بە گواستنەوەیەکی گەورە ئاشتبکاتەوە. دیار نییە خۆی ئۆفەرە زەبەلاحەکەی دەتوانن بلووز رازی بکەن یاخود یانە لەندەنیەکە پارێزگاری لە گەوهەرەکەیان دەکەن.