راپۆرتی تایبەتعێراقگرنگترین

بەدواداچوونی یاریگا؛ هەولێر لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق هیچ پێناڵتییەکی بۆ هەژمار نەکراوە

تەنیا سێ یانە لەم وەرزە پێناڵتییان بۆ هەژمار نەکراوە

Yariga App

یاریگا –

دوای تێپەڕبوونی 12 گەڕی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق 50 پێناڵتی لەلایەن ناوبژیوانانەوە لە خولەکە هەژمارکراون، هەولێر و دوو یانەی دیکە هیچ لێدانێکی سزایان بۆ هەژمار نەکراوە.

بەگوێرەی بەدواداچوونێکی تۆڕی وەرزشی یاریگا، لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق تاوەکو ئیستا ناوبژیوانانی خولەکە 50 پێناڵتییان هەژمارکردووە، کە 15 پێناڵتی فەوتێندراون و دهۆک تاکە یانەیە لە خولەکە یاریزانەکانی 4 پێناڵتییان فەوتاندووە.

لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق، قوە جەوییە تاکە یانەیە 8 لێدانی سزای بۆ هەژمارکراوە و زەوڕا لە پلەی دووەم دێت 6 پێناڵتی بۆ هەژمارکراوە و دهۆکیش 5 پێناڵتی بۆ هەژمارکراوە، هەریەکە لە تەڵەبە و زاخۆ و نەجەف 4 پێناڵتییان بۆ هەژمارکراوە.

بەگوێرەی بەدواداچوونەکەی یاریگا، لەکۆی 20 یانەکەی خولەکە تەنیا یانەکانی هەولێر و کەربەلا و نەفتی میسان هیچ لێدانێکی سزایان بۆ هەژمار نەکراوە، یانەکانی شوڕتە و قاسم و نەفتیش هیچ لێدانێکی سزایان لەدژ نەگیراوە.

لەسەر ئاستی ئەو یانانەی لە خولەکە زۆرترین پێناڵتییان لەدژ هەژمارکراوە، نەفتی بەسرە لە پلەی یەکەم دێت 6 لێدانی سزای بەرامبەر هەژمارکراوە و 5 پێناڵتیش لەدژی دیالا گیراوە، یانەکانی نەفتی میسان و نەورۆز و دهۆک و حدوود و کەرخ 4 پێناڵتییان بەرامبەر هەژمارکراوە.

هەولێر 3 لێدانی سزای لەدژ هەژمارکراوە، یانەکانی زەوڕا و زاخۆ و کارەباش دوو لێدانی سزایان لەدژی هەژمارکراوە، گەرمە و نەجەف و میناش لێدانێکی سزایان بۆ هەژمارکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button