بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ نەورۆز یاریزانێکی ئوردنی دەگوازێتەوە ریزەکانی

Yariga App

یاریگا –

نەورۆز لەگەڵ شەرارە یاریزانی ئوردنی گەیشتووەتە رێککەوتن، ئەو یاریزانەی هەڵبژاردەی ئوردن بۆ خولی ئەستێرەکانی عێراق پەیوەندی بە یانەکەی سلێمانی دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی نەورۆز لەگەڵ محەمەد ئەبو زرەیق یاریزانی هەڵبژاردەی ئوردن گەیشتووەتە رێککەوتن، ئەو ناوەڕاستکارە 27 ساڵانە تا کۆتایی ئەم وەرزە درێسی نەورۆز دەپۆشێت، کە بە درێسی ئوردن خاوەنی 19 یاریی نێودەوڵەتییە.

May be an image of 1 person and text

شەرارە پێشتر درێسی یانەکانی سیلیەی قەتەڕی، ئەهلی لیبی و تەرەجی توونسی پۆشیوە و هاوینی رابردوو گرێبەستی لەگەڵ یانەی شوڕتە واژۆکرد.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، یانەی نەورۆز لە مێرکاتۆی زستانە دوو یاریزانی پیشەگەر دەگوازێتەوە ریزەکانی، جگە لە شەرارە، لەگەڵ وائیل بن عوسمان بەرگریکاری پێشووی تەڵەبەش گەیشتووەتە رێککەوتن، ئەو بەرگریکارە توونسییە کە لە خولی پلە یەکی سعوودی لە یانەی شوعلە یاریی دەکات، بۆ خولی ئەستێرەکانی عێراق درێسی یانەکەی سلێمانی دەپۆشێت.

نەورۆز دەیەوێت بە گواستنەوەی هێرشبەرە ئوردنی و بەرگریکارە توونسییەکە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق خۆی رێکبخاتەوە، کە یانەکەی سلێمانی دوای تێپەڕبوونی 12 گەڕ بە کۆکردنەوەی 14 خاڵ لە پلەی شازدەمی خولەکە دێت، دوایین دوو یاریی بەرامبەر دهۆک و دیالا بردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button