یاریگا –
هاندەرانی بارسێڵۆنا نیگه‌رانن له‌و دۆخه‌ی كارگێری بارسێلۆنا به‌سه‌رۆكایه‌تی خوان لاپۆرتا به‌سه‌ر یانه‌كه هاتووه، بەتایبەتی دوای ئەو گرفتانه‌ی له‌به‌رده‌م تۆماركردنی ناوی دانی ئۆڵمۆ و پاوڤیكتۆر دروستبوو، نه‌یانتوانی ناوی دوو یاریزانه‌كه بۆ قۆناخی دووه‌م تۆماربكه‌ن.
دوێنێ شەممە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و لالیگا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، ره‌تیان كرده‌وه مۆڵەتی تۆمارکردنی ناوی دانی ئۆلمۆ و پاو ڤیکتۆر بە بارسێڵۆنا بدەن.
لە بەیاننامە هاوبەشەکەی نێوان فیدراسیۆن و لالیگا ئاماژە بەوە کراوە کە رێساکان رێگری دەکەن لە هەر یاریزانێک کە مۆڵەته‌كه‌ی هەڵبوەشێته‌وه لە هەمان وەرزدا مۆڵەتی نوێ لەگەڵ هەمان تیپ به‌ده‌ست بهێنێته‌وه ئه‌و یاریزانه له‌و یانه‌یه تۆمارناكرێته‌وه.
📣 “El Barça que volem. Estimar al Barça”
❌ La mala gestió i la crisi social al club han arribat a un punt insostenible. Per això:
1️⃣ Exigim la dimissió immediata de la Junta Directiva.
2️⃣ Si no, sotmetre’s a una qüestió de confiança vinculant.
3️⃣ Última opció: activar un vot… pic.twitter.com/2yLz5APWOH— Som un clam (@SomunclamxFCB) January 5, 2025
هه‌رچه‌نده یانه كاتالۆنیه‌كه، سەرکەوتوو بوو له گه‌ڕانه‌وه‌ی یاسای 1:1 به‌ڵام یانه‌كه نه‌یتوانی ناوی دوو یاریزانه‌كه تۆماربكات و به‌مه‌ش دووچاری لێشاوی ره‌خنه‌ی هانده‌ران بووه‌وه.
له دوایین هه‌وڵی بارسا له ئەنجوومەنی باڵای وەرزش سكاڵا ده‌كات بۆ ئەوەی هەوڵی بەدەستهێنانی تۆماری ئەو دووانە بدات، هه‌رچه‌نده پێشتر له‌لایه‌ن دوو دادگای دیكه سكاڵاكه‌ی ره‌تكرایه‌وه.
یەکێتییەکە پێی وایە بارسێلۆنا گەرەنتی دارایی پێویستی نەداوە بۆ ئەوەی بتوانێت لە مانگی یەکەوە یاریزانی نوێ تۆمار بکات، هەربۆیە یانەکە ئه‌و دوو یاریزانه له ده‌ست ده‌دات و ناتوانێت ناویان تۆماربكات.
لەئەنجامی ئەوەی له یانه‌كه روویداوه، ئه‌و گروپ و ده‌سته‌یه‌ی سه‌ر به یانه كاتالۆنیه‌كه‌ن، به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوکردەوە و تیایدا چەند مەرجێکیان داناوه، گرنگترینیان دەستلەکارکێشانەوەی دەستبەجێی دەستەی کارگێڕی ئێستا یانه‌كه‌یه، کە خوان لاپۆرتا سەرۆکایەتی دەکات.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئێمە دەمانەوێت یانەکە بە شێوەیەکی رێکخراو و کارا کاربکات، بۆ ئەوەی کارگێڕییەکەی نایاب بێت، بۆ ئەوەی پێشەنگ بێت، پێشبینی داهاتووش بکەین، ده‌بێت گۆرانكاری بكرێت و ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه ده‌ست له كاربكێشێته‌وه، ئێمه باوه‌ڕمان به گۆرانكاریی هه‌یه، ئەگەر رێگە بدەین شتەکان بە هەڵەدا بچن، لە کۆتاییدا هەموو ئەو شتانە لەدەست دەدەین کە خۆشمان دەوێت.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە: داوا لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی ئێستا دەکەین کە رۆحی راستەقینەی بارسێلۆنا نیشان بدەن، هەروەها رێز لەو دروشمە بگرن کە بۆ سەرکەوتن لە دوایین هەڵبژاردنەکاندا بەکاریان هێناوە، كه (بارسێڵۆنامان خۆشدەوێت) دروشمه‌كه‌یان بوو.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، بۆیە داوایان لێدەکەین دەستبەجێ دەستلەکاربکێشنەوە بۆ ئەوەی رێگە خۆش بکەن بۆ قۆناخێکی نوێ و به شێوازی باشتر و جیاواز یانه‌كه به‌رێوه‌ببردرێت، کەسانێک بێنه پێشه‌وه، وزەیەکی نوێ و زۆریان هه‌بێت بۆ هێنانەدی گۆڕانکاری و بوژاندنەوەی یانەکە، کە بەروونی پێویستی بە بەڕێوەبردنێكی پیشەیی هەیە.
باسیان له‌وه‌شكردووه، ئەگەر نایانەوێت دەستلەکاربکێشنەوە، پێویستە لانیکەم رێز لە بۆچوونی ئەندامان بگرن و ئەمە بکەنە بابەتێکی پابه‌ندی و متمانە.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەگەر وەڵام نەدەنه‌وه، ئێمە په‌ناده‌بینه بەر دەنگدان بۆ لێسەندنەوەی متمانە له‌و ئه‌ندامانه، كه تاکە رێگه‌یه ئەندامان لەبەرامبەر خراپ بەڕێوەبردنی یانه‌كه لەبەردەستیاندایە، هەرچەندە جێگەی داخە کە هاندەرانی یانەکە ناچارن پەنا بۆ ئەم رێکارە ببەن، لەبەر ئەم هۆکارە داوایان لێدەکەین خۆشەویستی خۆیان بۆ بارسا، بخەنە سەرووی هەموو به‌رژه‌وه‌ندیه‌ك و ئامرازەکانی ترەوە.