تەرمی هێرشبەرێکی ئۆرۆگوایی لە ژووری هۆتێلێک دا دۆزرایەوە
یاریگا –
دوێنێ شەممە تەرمی ماتیاس ئاکونا، هێرشبەری ئۆرۆگوای تەمەن 32 ساڵ، لە ژوورێکی هۆتێل لە شاری ئەمباتۆ دۆزرایەوە.
ئاکونا کە گەشتی شاری ئەمباتۆی کردبوو تاوەکوو بەشداری لە مەشقەکانی پێش وەرزی یانەی مۆسچوک رۆنا بکات، بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکان، ماتیاس تەنیا رۆژێک دوای گەیشتن بە ئیکوادۆر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. هەمان راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو یاریزانە لە دۆسیەیەکی دادگای توندوتیژی دژی ئافرەت تێوەگلاوە کە تێیدا هاوسەرەکەی پێشووی سکاڵای لەسەر تۆمار کردووە.
Mathías Acuña 🇺🇾 a été retrouvé mort dans son hôtel à 32 ans après un suicide. 🕊️🙏
Le joueur était en pleine préparation de la nouvelle saison en Équateur.
Il faisait l’objet d’une enquête pour accusation de maltraitance envers son ancienne compagne.
📸 @AUFOficial pic.twitter.com/qdOcysnau1
— Actu Foot (@ActuFoot_) January 5, 2025
ئاکونا لە ئۆرۆگوای بۆ چەندین یانە یاری کردووە، لەوانە لیڤەرپوول ئێف سی، رێنتیستاس و بۆستن ریڤەر، لە دوو پۆستی هێرشبەر و هێرشبەری ناوەراست یاری کردووە، هەروەها دوو جار لە تۆپی پێی ئەوروپا بەشداری کردووە، هەردوو جارەکە لە یۆنان لەگەڵ تیپەکانی لاریسا و لامیا. هاوینی رابردوو پەیوەندی بە مۆسچوک رۆنا کرد، بە گشتی 19 یاری فەرمی بۆ یانەکە کرد و 8 گۆڵیشی تۆمارکرد.
لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی ئۆرۆگوای، یۆهان ویلسۆن، بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە، دووپاتیکردەوە کە ماتیا ئاکونا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و تەرمەکەی لەسەر جێگای ئەو ژوورە دۆزراوەتەوە کە تێیدا دەمایەوە.