ئینگلتەراگرنگترین

بڕیاری کۆتایی لەسەر بەڕێوەچوونی یاریی کلاسیکۆی ئینگلتەرا درا

پرێمەرلیگ بڕیاری کۆتاییدا

Yariga App

یاریگا –

بڕیاری کۆتایی لەسەر یاریی کلاسیکۆی ئینگلتەرا درا، یاریی لیڤەرپوول و مان یونایتد لە کاتی خۆی بەڕێوە دەچێت و دواناخرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 19:30 بە کاتی هەولێر، یاریی کلاسیکۆی ئینگلتەرا لە نێوان لیڤەرپوول و مانچێستەر یونایتد لە ئانفیڵد بەڕێوە دەچێت، لەکاتێکدا پێشتر گومان هەبوو بەهۆی نالەباری کەشوهەوا یارییەکە دوابخرێت.

لە شەوی رابردووەوە، بەهۆی نزیکبوونەوەی زریانی دارا ‘Darragah Storm’ مەترسییەکی جیدی لەسەر دواخستنی یارییەکە هەبوو، چونکە پێشبینی بارینی بەفرێکی زۆر لە شاری لیڤەرپوول دەکرا.

دەستەی کەشناسی بەریتانیا هۆشداری رەنگی زەردی بەر لە بارینی بەفر بڵاوکردبووەوە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ تاوەکو چەند کاتژمێرێک بەر لە بەڕێوەچوونی یارییەکە، بەفر شارەکەی سپی پۆش کردووە و ئاستەنگی بۆ ژیانی خەڵک دروستکردووە.

لیڤەرپوول لە 7ی مانگی رابردووش بەهۆی نالەباری دۆخی کەشوهەوا یاریی دێربی بەرامبەر ئێڤەرتن دواخرا، کە رێدز سەرەڕای ئەو یارییە دواخراوەی بە کۆکردنەوەی 45 خاڵ پێشەنگی پرێمەرلیگی گرتووە.

پێش یاریی کلاسیکۆ، مانچێستەر یونایتد بە کۆکردنەوەی 22 خاڵ پلەی جواردەمی پرێمەرلیگی گرتووە و لیڤەرپوولیش بە کۆکردنەوەی 45 خاڵ پلەی یەکەمی گرتووە.

پێشبینییەکانی کەشوهەوای شاری لیڤەرپوول / 5-1-2025

بابەتی زیاتر

Back to top button