ئینگلتەراگرنگترین

ئه‌گه‌ر مه‌سك لیڤه‌رپوول بكرێته‌وه‌ چاره‌نووسی سه‌ڵاح و یانه‌كه‌ چی به‌سه‌ر دێت؟

هانده‌ران نیگه‌رانن له‌ داهاتووی یانه‌ك و محه‌مه‌د سه‌ڵاح

Yariga App

یاریگا –

دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ ئێلۆن مه‌سك بازرگانی به‌ناوبانگی جیهان و وه‌زیری كارامه‌یی حكومه‌ت دوای وه‌رگرتنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن ترامپ، ده‌یه‌وێت یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی بكڕێت، هانده‌رانی یانه‌كه‌ له‌ داهاتووی یانه‌كه‌ و  محه‌مه‌د سه‌ڵاح نیگه‌رانن.

هێشتا چاره‌نووسی محه‌مه‌د سه‌ڵاح له‌ باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه‌ و ناکۆکی لەنێوان یاریزانەکە و كارگێری یانەکە سەبارەت بە ماوەی گرێبەستە نوێیەکەی هه‌یه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌سه‌ر لایه‌نی دارایی گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن.


له‌وانه‌یه‌ كڕینه‌وه‌ی لیڤه‌رپوول له‌لایه‌ن مه‌سک كێشه‌كان له‌ باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌ستێره‌ میسڕیه‌كه‌ زیاتر قوڵبكاته‌وه‌ و ئاڵۆزتری بکات، چونکە ئەندازیاره‌كه‌ی تەکنەلۆژیا و ملیاردێرەکەی ئه‌مه‌ریكا به‌ سیاسەتی خۆپارێزی ناسراوه‌.

ئەزموونی جیم راتکلیف، یەکێک لە خاوەنەکانی مانچێستەر یونایتد، هانده‌رانی لیڤه‌رپوول، به‌تایبه‌ت راتکلیف وەک رزگارکەرێک بۆ شەیتانە سوورەکان سەیر دەکرا، به‌ڵام هانده‌رانی یانه‌كه‌ دڵگرانن و ناڕازین بەو سیاسەته‌ نوێیه‌ی له‌لایه‌ن جیم په‌یڕه‌و ده‌كرێت بە شێوەیەکی نەرێنی کاریگەری لەسەر ئاستی تیپەکە و یاریزانەکان هەبووه‌.


مێدیاكانی به‌ریتانیا بڵاویانكردووته‌وه‌، هانده‌رانی لیڤه‌رپوول ترسیان له‌ مه‌سك هه‌یه‌ هه‌مان كار دووباره‌ بكاته‌وه‌، به‌ تایبه‌ت له‌ كاتی كڕینی پلاتفۆرمی X، ئیلۆن یه‌كه‌م بڕیاری ئه‌وه‌ بوو خەرجییەکان كه‌م بكاته‌وه‌ و چه‌ند کرێکارێك و كارمه‌ندێكی له‌ كۆمپانیاكه‌ ده‌ركرد، هانده‌رانیش ترسیان هه‌یه‌ محەمەد سەڵاح، ببێته‌ قوربانی نوێی مه‌سک، سیاسەتەکانی خۆپارێزی له‌ یانه‌كه‌ په‌یڕه‌و بكات و به‌ مووچه‌ی به‌شێك له‌ ئه‌ستێره‌كانی یانه‌كه‌ رازی نه‌بێت.


ئەگەر مه‌سک خاوه‌نداریه‌تی یانه‌ سوور پۆشه‌كه‌ وه‌ربگرێت، رەنگە چەند سیناریۆی بێتە دی، ببێته‌هۆی نیگه‌رانی هانده‌رانی یانه‌كه‌ له‌ دیارترینیان:

کەمکردنەوەی مووچەی ئەستێرەکان:

له‌وانه‌یه‌ مەسک كارگێری یانەکە ناچار بکات، ئه‌و یاریزانانه‌ی مووچەیان زۆره‌، مووچه‌كانیان کەم بکاتەوە، لەنێویاندا محەمەد سەڵاح و چه‌ند یاریزانێكی دیكه‌ی یانه‌كه‌.

واژۆنه‌كردنی گرێبه‌ستی نوێ:

له‌وانه‌یه‌ به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی مه‌سك په‌یڕه‌وی ده‌كات، بێتە هۆی کەمبوونەوەی بودجەی گرێبەستکردن، ئەمەش توانای لیڤەرپوول لاواز دەکات بۆ کێبڕکێکردن لەسەر نازناوەکان، هەروەها سەڵاحیش وادەکات بەدوای یانەیەکی دیکەدا بگەڕێت کە لەگەڵ هیواكانی بگونجێت.

فرۆشتنی یاریزانه‌ گرنگه‌كان:

به‌دوور نازانرێت مەسک پەنا بۆ فرۆشتنی هەندێک له‌ ئەستێرە دیاره‌كانی یانه‌كه‌ی ببات بۆ ئەوەی پارە پاشەکەوت بکات، ئەمەش تیپەکە لاواز دەکات و چانسی بەدەستهێنانی نازناوه‌كان کەمدەکاتەوە و سەڵاحیش وا دەکات پێش ئەوەی کەشتییەکە نوقم بێت خۆی رزگار بكات.

ئایا مەسک لیڤەرپوول رزگار دەکات؟

سەرەڕای ئەو هەموو ترسانە، ناتوانرێت نكۆڵی له‌وه‌ بكرێت، کە ئیلۆن مه‌سک بازرگانێکی سەرکەوتووە، له‌وانه‌یه‌ ئەو سامانە زۆره‌ی كه‌ هه‌یه‌تی بەکاربهێنێت بۆ پەرەپێدانی لیڤەرپوول و بیکاتە یانەیەکی گه‌وره‌تر، وەبەرهێنانەکانیشی بتوانێت باشترینەکان بگوازێته‌وه یاریگای ئانفێڵد و  پاڵنه‌ر بێت بۆ مانه‌وه‌ی سەڵاح له‌ یانه‌كه‌، بەڵام مێژووی ماسک بەروونی دەریدەخات کە پێشینه‌ی كاره‌كانی گرنگی ده‌دات بە قازانج و کەمکردنەوەی تێچوو، ئه‌مه‌ش لەگەڵ خواستەکانی  هانده‌رانی یانه‌كه‌ ناگونجێت.


لە کۆتاییدا ئایندەی سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوول بە ناڕوونی ماوەتەوە، و پەیوەستە بە بڕیارەکانی كارگێری یانەکە، جا لەژێر سەرکردایەتی خاوەنەکانی ئێستا یان ئیلۆن مەسک بێت، ناشزانرێت بازرگانه‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كه‌ دەبێتە رزگارکەر یان لیڤه‌رپوول وێران ده‌كات و سه‌ڵاحیش یانه‌كه‌ جێده‌هێلێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button