ئیسپانیاگرنگترین

پەرلەمانتارێکی ئیسپانی گاڵتە بە ڤینیسیوس دەکات

Yariga App

یاریگا –

گابریێل روفیان پەرلەمانتار و سیاسەتمەداری ئیسپانی لە دوای رووداوەکانی کە لە نێوان یاریی ڤالێنسیا و ریال مەدرید لە مێستایا روویدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ( تویتەر) گاڵتەی بە ڤینیسیوس جونیۆر کرد.

ئەستێرەی ریال مەدرید لە یاریی رابردووی بەرامبەر ڤالێنسیا بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، ئەمەش دووەم کارتی سووری ڤینییە لە یاریگای مێستایا.

سەرەڕای ئەوەی ریال مەدرید 1-2 یارییەکەی بردەوە، بەڵام ڤینی لە گێمی دووەمدا، کاردانەوەیەکی توندی بەرامبەر ستۆڵ دیمیتریڤسکی، گۆڵپارێزی ڤالێنسیا کرد و لە حاڵەتێکی پڕمشتومڕدا، بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.

هەرچەندە رووداوەکە بێ تۆپ بوو، ڤینی بە توندی پاڵی بە گۆڵپارێزەکەوە نا و ئەمەش وایکرد ناوبژیوانی یارییەکە کارتی سووری پێبدات.

جیا لەمەش ڤینی چەندجار لە کاتی یارییەکە پەنجەی بەرز دەکردەوە و ئاماژەی بە ژمارە دوو دەکرد بە واتای ئەوەی ڤالێنسیا بۆ پلە دوو دادەبەزێت. ئەمەش هاندەرانی یاناکەی زۆر تووڕە کرد و تەنانەت ئەم کارەی ڤینی بووە هۆی ئەوەی پەرلەمانتارێک کاردانەوەی هەبێت.

گابریێل روفیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس وێنەیەکی ڤینی بڵاو کردەوە و لەسەری نووسی، ئێ ڤینی لە باڵۆن دۆر چۆن بووی؟

ئەم پریسارەی گابریێل بە بیرهێنانەوەی ئەوە بوو کە ڤینیسیوس لە باڵۆن دۆر پلەی دووەمی بەدەست هێنا و لە بەدەسهێنانی خەڵاتەکە بێبەش بوو.

ئەمە یەکەمجارنییە هەڵسوکەوتی ڤینیسیۆس مشتومڕ دروستدەکات و پێشتر لە هەمان یاریگا، بەهۆی هوتافی رەگەزپەرستییەوە، کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و کاردانەوەی گەورەی دروستکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button