یاریگا –
دانی ئۆلمۆ و پاو ڤیکتۆر، لە هەڵسوکەوتی بەڕێوبەرانی یانەکەیان تووڕە و دڵگرانن.
رووداوەکانی ئەم دواییەوی رووبەڕووی ڤیکتۆر و ئۆلمۆدا بووەوە و رەتکردنەوەی لالیگا بۆ تۆمارکردنی ناوی ئەم دوو یاریزانە، کێشەی زۆری بۆ بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە دروستکردووە و فشارەکان لەسەریان لە هەموو کاتێک زیاتر بووە.
خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەکە هەمیشە جەختی لەوە دەکردەوە کە هیچ کێشەیەک لەم رووەوە نییە و بە دڵنیاییەوە دوای گەیشتنیان بە یاسای دادپەروەرانەی لالیگا دەتوانن گرێبەستی ئەم دوو یاریزانە تۆمار بکەن، بەڵام لە تۆمار کردنی ناوی ئەو دوو یاریزانە شکستی هێنا و دوو ئەستێرەی دیاری یانەکەی بۆیان نییە بەشێک بن لە تیمەکەی.
🚨 ÚLTIMA HORA | CASO DANI OLMO y PVÍCTOR
❌ DENIENGAN de nuevo la inscripción de OLMO y PAU VÍCTOR
👉 El Barça va al CSD para pedir la cautelar este martes
👉 Si no resulta, va a ir a la JUSTICIA ORDINARIA
👉 Olmo y Pau Víctor tienen "UN CABREO TREMENDO"
📻 Inf @santiovalle pic.twitter.com/burzacJj0o
— Carrusel Deportivo (@carrusel) January 4, 2025
ئێستا کادناسێر بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئۆلمۆ و ڤیکتۆر زۆر ناڕەحەت و نائومێد بوون لەم رووداوانە و شێوازی مامەڵەکردنیان، هۆکاری سەرەکیش بۆ ئەمە دەگەڕێتەوە کە یانەکە پێی راگەیاندبوون هیچ کێشەیەک دروست نابێت و پێشتر لەگەڵ لالیگا ویەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا گفتوگۆی لەسەر کراوە و ناویان تۆمار دەکرێت.
لەڕاستیدا بەڕێوەبەرانی بارسا ئەم دوو یاریزانە دڵنیایان کردبووەوە کە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ هەردوو دامەزراوەکە کراوە، لەکاتێکدا رووداوێکی لەو شێوەیە رووی نەدا و پێدەچێت ئەم دۆخە بەدڵنیاییەوە کاریگەری لەسەر پەیوەندی یاریزانانی دیکە لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ئێستای ئەم یانەیە درووست بکات.