دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ئۆفەرێکی خەیاڵی پێشکەشی ئارنۆڵد دەکرێت و سانجێرمان چاوی لە دوورانە
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا
یاریگا –
لیڤەرپوول ئۆفەرێکی خەیاڵی دەخاتە بەردەستی ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد، پاریس سانجێرمان ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگی دەوێت و ناپۆلی خەریکە یاریزانێکی لیڤەرپوول دەگوازێتەوە…
لیڤەرپوول ئۆفەرێکی نوێی بۆ ماوەی پێنج ساڵ پێشکەشی ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد کردووە و کۆی مووچەی پێنج ساڵەکە دەگاتە 78 ملیۆن پاوەند – میرەر
پاریس سانجێرمان دەیەوێت گفتوگۆی گواستنەوەی جۆن دوران لەگەڵ ئاستۆن ڤیلا دەستپێبکات، سانجێرمان ئامادەیە رانداڵ کۆلۆ موانی تێهەڵکێشی گرێبەستەکە بکات – فووتبۆڵ ئینسایدەر
ناپۆلی گفتوگۆکانی لەگەڵ لیڤەرپوول بۆ گواستنەوەی فێدێریکۆ کیێزا بە خواستن دەستپێکردووە – فووت مێرکاتۆ
جۆشوا زیرکزی دەیەوێت مانچێستەر یونایتد جێبهێڵێت، یوڤێنتوس ئامادەیە بیگوازێتەوە – گازێتا دێلۆ سپۆرت
مارکوس راشفۆرد، هێرشبەری مان یونایتد سەرنج سیاتڵ ساوندەرسی ئەمریکی راکێشاوە – تیم تۆک
لیرۆی سانێ، ئەستێرەی بایرن میونشن بووەتە ئامانجی لیڤەرپوول تاوەکو شوێنی محەمەد سەڵاح بگرێتەوە – فیچاخێس
وۆڵڤز نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ماتیوس کونیا و لە چنگی ئارسیناڵ دەردەهێندرێت – ئاس
برایتن ئۆفەرێکی بەبڕی 23 ملیۆن پاوەندی بۆ گواستنەوەی ڤیتۆر رێیس، بەرگریکاری پالمێراس تەرخانکردووە – دەیلی مەیڵ
تیرێل مالاسیا، بەرگریکاری مانچێستەر یونایتد بووەتە ئامانجێکی لەناکاو بۆ یوڤێنتوس – دەیلی ستار
ریال بێتیس نزیکە لە گواستنەوەی ستێفان بایجێتیچ، ناوەڕاستکاری لیڤەرپوول بە خواستن تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە – فابریزیۆ رۆمانۆ
مانچێستەر سیتی خەریکی ئامادەکارییە بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێک بۆ گواستنەوەی عومەر مەرمووش، هێرشبەری ئێنتراخت فڕانکفورت – فووت مێرکاتۆ
بۆرنمس و لانووس لەسەر گواستنەوەی خولیۆ سۆلێر رێککەوتن و تێچووی گرێبەستەکە دەگاتە 12 ملیۆن پاوەند – یورێل لوخت