لیڤەرپوول هەنگاوێكی نوێ بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی ئالێكساندەر ئارنۆڵد دەنێت
ئۆفەرێكی خەیاڵی پێشكەش دەكات..
یاریگا –
یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە هەوڵەكانی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی ئالێكساندەر ئارنۆڵد بەرگریكاری ئینگلیزی یانەكەی بەردەوامە.
گرێبەستەكەی ئارنۆڵد لەگەڵ لیڤەرپوول لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی میرەر لیڤەرپوول ئۆفەرێكی گەورەی بە بەهای 78 ملیۆن پاوەند بۆ ماوەی پێنج ساڵ پێشكەشی ئالێكساندەر ئارنۆڵد كردووە، بۆ ئەوەی لە گرێبەستكردن لەگەڵ ریال مەدرید دووریبخاتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لیڤەرپوول موچەی هەفتانەی 300 هەزار پاوەندی خستووەتە بەردەم بەرگریكارەكەی بۆ ئەوەی رازی بكات و گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.
لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، بەرگریكارەكەی باڵی راستی لیڤەرپوول داوای قۆڵبەستی كاپتنی یانەكەی نەكردووە، بەتایبەت كە دەزانێت جێگرەوەی ڤێرجیڵ ڤان دایکی هۆڵەندی و كاپتنی یەكەمی یانەكەیە.
ئەستێرەكەی رێدز پێشتر یانەكەی لە خواستی خۆی كە پەیوەندیكردنەوە بە ریزەكانی ریال مەدریدەوە ئاگادار كردووەتەوە و هەر بۆیە تاوەكو ئێستا رەتیكردووەتەوە گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێ بكاتەوە.
لەم وەرزەدا ئارنۆڵد بەشداری لە 23 یاریی كردووە و توانیویەتی گۆڵێک بكات و پێنج گۆڵیش درووست بكات.