یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاریی لووتكەی گەڕی بیستەمی پرێمەرلیگ لیڤەرپوول لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر یونایتد دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 19:30 بەكاتی كوردستان لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر یونایتد بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی بیستەمی پرێمەرلیگ.
پرۆفایلی یاری
لیڤەرپوولی ئارنە سڵۆت لەم وەرزەدا پاڵێوراوێكی بەهێزی بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگە.
لیڤەرپوول لەم وەرزەدا لە 18 هەفتە توانیویانە 14 یاریی ببەنەوە و 3 یاریی یەكسان بن و یارییەكیش بدۆڕێن.
بە كۆكردنەوەی 45 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگیان گرتووە.
لەبەرامبەردا بارودۆخێ مانچێستەر یونایتد بە دۆخێكی سەختدا تێدەپەڕێت.
مانچێستەر یونایتد لە 19 یارییدا لە 6 یاریی براوە بووە و چوار یاریی یەكسان بووە و 9 یاریش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 22 خاڵ لە ریزبەندی 14 پرێمەرلیگ دێن.
هەردوو یانە لە مێژوودا 201جار رووبەروو بوونەتەوە، 79 جا مان یونایتد براوە بووە و 64 جاریش لیڤەرپوول، هەروەها لە 58 یارییشدا یەكسان بوون.
لە كۆی سەرجەم یارییەكانی نێوانیان شەیتانە سوورەكان 271 گۆڵیان كردووە و رێدزیش 259 گۆڵ.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
لەدوای چەندین هەفتە دووركەوتنەوە سڵۆت تواناكانی هەریەک لە ئیبراهیما كۆناتێ و كۆنۆر برادلی بۆ گەڕایەوە و رۆژی هەینی بەشداری راهێنانەكانیان كردووە.
لیڤەرپوول تەنیا بە بێ جۆ گۆمێز رووبەرووی شەیتانە سوورەكان دەبێتەوە.
ئامۆریم بە بێ مەیسن ماونت، لیندیلۆف و لوك شۆو رووبەرووی تیمەكەی سڵۆت دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر یونایتد
ئۆنانا
مارتینێز، دی لیخت، ماگوایەر
مەزراوی، مەینوو، ئوگارتی، دالۆت
برۆنۆ، ئامەد
هۆیلوند
پێکهاتەی پێشبینیکراوی لیڤەرپوول
ئالیسن
ئارنۆڵد، كوانسا، ڤان دایك، رۆبێرتسن
گراڤنبێرخ، ماک ئالیستەر
سەڵاح، سۆبۆسلای، گاكپۆ
دیاز