کوردستانگرنگترین

ئەستێرەی یاریگا؛ فەرحان شکور باشترین یاریزانی گەڕی 12ـی خولی نایابی کوردستان بوو

Yariga App

یاریگا –

فه‌رحان شكور باشترین یاریزانی گەڕی دوازده‌ی خولی نایابی کوردستان بوو، کە دووەم وەرزە لەسەریەک تۆڕی وەرزشی یاریگا ئەستێرەی هەر گەڕێکی خولەکە دەستنیشان دەکات.

له‌ گه‌ڕی 12ی خولی نایابی كوردستان ده‌ربه‌ندیخان له‌ یاریگای خۆی میوانداری ئاكرێی كرد و له‌ یاریه‌كه‌ش تیپه‌ شین پۆشه‌كه‌ (3-1) یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌.

فه‌رحان شكور هێرشبه‌ری یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له‌ یارییه‌كه‌ دوو گۆڵی بۆ یانه‌كه‌ی له‌ خوله‌كه‌كانی  70 و92  کرد و تیپه‌كه‌ی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن برد، كوره‌ كه‌ركوكیه‌كه‌ سێیەمجارە لەم وەرزە بە ئەستێرەی یاریگا دەستنیشان بکرێت.


شكور پێشتر لە گەڕەکانی سێیه‌م  و شه‌شه‌م بە ئەستێرەی یاریگا دەستنیشانکراوە و سێیەمجارە بە باشترین یاریزانی گەڕی خولی نایابی کوردستان هەڵدەبژێردرێت، کە لەم وەرزە لە 12 یاری 13 گۆڵی بە درێسی ده‌ربه‌ند کردووه‌ و گۆڵكاری خوله‌كه‌یه‌.

فەرحان شکور هێرشبەری یانەی دەربەندیخان لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان گەڕایەوە خولی نایابی کوردستان، ئه‌م وه‌رزه‌ رۆلێكی گرنگی له‌ ئه‌نجامه‌كانی تیپه‌كه‌ی هه‌یه‌

فەرحان 15ـی ئۆکتۆبەری 1995 لە کەرکووک لەدایکبووە، پێشتر یاریی بۆ یانەکانی سلێمانی، هەولێر، زەوڕا، زاخۆ، نەجەف، نەفت، دالکورد، کارەبا و ئەمانەی بەغدا کردووە و بانگهێشتی هەڵبژاردەی لاوان و ئۆڵێمپی عێراق کراوە.

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ ده‌ربه‌ندیخان ژماره‌ی خاڵه‌كانی بۆ 16 خاڵ به‌رزكرده‌وه‌ و سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی.

بابەتی زیاتر

Back to top button