یاریگا –
بەشێوەیەکی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا رایگەیاند، ناوی دانی ئۆلمۆ و پاو ڤیکتۆر لە لیستی یاریزانانی بارسێلۆنا تۆمارناکرێن و ناتوانن یاریی بۆ بارسا بکەن.
دەقی بەیاننامەی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا؛
لیژنەی هەماهەنگی نێوان یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا و کۆمەڵەی لالیگا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ناونووس کردنی دانی ئۆلمۆ و پاو ڤیکتۆر کۆبوونەوە.
دوای ئەوەی بارسێلۆنا تەواوی پابەندییە داراییەکانی پەیوەست بە رێکارەکانی چاودێری دارایی جێبەجێکرد، دەستەی پەسندکردنی بوودجەکانی لالیگا سنووری خەرجییەکانی بارسێلۆنای لە رێکەوتی 3ی ئەم مانگە زیادکرد.
لەم چوارچێوەیەدا، دوای ئەوەی بارسێلۆنا داوای مۆڵەتی ئۆلمۆ و ڤیکتۆری کرد، دوای هەڵسەنگاندنی رێساکانی فێدڕاڵی کارپێکراو، لیژنەی بەدواداچوون بڕیاریدا مۆڵەتی پێشوەختە بە هەردوو یاریزانەکە نەدات.
ئەمەش بە پشتبەستن بە راڤەی هەردوو ماددەی 130.2 و 141.5 لە رێساکانی گشتی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا، کە بەڕوونی دەڵێت؛ هیچ یاریزانێک نابێ دوو جار لە وەرزێکدا بۆ هەمان یانە تۆمار بکرێت.
🔴 Reunión de la Comisión de Seguimiento del Convenio de Coordinación RFEF-LaLiga
🔗 https://t.co/cynMmm44HC pic.twitter.com/s7ZE1Lan1H
— RFEF (@rfef) January 4, 2025