ئینگلتەراگرنگترین

ئامۆریم: لیڤەرپوڵ باشترین تیپی ئەمساڵه‌

Yariga App

یاریگا –

روبێن ئەمۆریمی راهێنەری مانچێستەر یونایتد  پێی وایه‌ لیڤه‌رپوول باشترین تیپی ئه‌مساڵ و هیوای خواست، چاره‌سه‌ری هه‌ڵه‌كانیان كردبێت.

ئامۆریم پێش یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول گوتی،  کاتێکی زیاترمان هەبوو بۆ راهێنان و ئاماده‌كاری بۆ یارییه‌كه‌ی لیڤه‌رپوول، پێم وایە ئەمە یارمەتیدەرمانە بە لەبەرچاوگرتنی کەشوهەوای ئێستای تیپه‌كه‌مان، قۆناخێکی سەختە بۆ ئێمه‌ و سبه‌ی  رووبەڕووی باشترین تیپی ئه‌مساڵ دەبینەوە.


ئاماژەی بەوەشکرد: لەگەڵ مەشق و راهێنانەکان زیاتر هەست بە گۆرانكارییه‌كان له‌ تیپه‌كه‌ دەکەین، تیپەکە له‌ یارییه‌كانی پێشوو باشتر ئامادەیه‌، هەروەها دەمانەوێت به‌ بەراورد بە دوایین یاری ئاستی تیپه‌كه‌ بەرز بکەینەوە.

کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە زۆرترین سەرنجی  لەگەڵ یاریزانەکانی لەسەر چییە، ئەمۆریم بە سادەیی وەڵامی دایەوە و گوتی، هەموو شتێک، ئێمه‌ كێشه‌ی زۆرمان هه‌یه‌ ده‌بێت چاره‌سه‌ری بكه‌ین

لە کۆتاییدا گوتی، لیڤه‌رپوول ئه‌مساڵ ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات، یارییه‌كی قورس چاوه‌رێمان ده‌كات، به‌ڵام ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت كۆتایی به‌ كێشه‌كان و ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانمان بهێنین و هه‌وڵده‌ده‌ین یارییه‌كه‌ی باش بكه‌ین.

بابەتی زیاتر

Back to top button