فه‌ره‌نسا

دی زێربی وەڵامی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرتۆ دی زێربی، راهێنەری ئیتاڵی مارسیلیا هاتە بەرەی ئەو کۆمەڵەیەی کە دژایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆیان کرد سەبارەت بە جیاوازی خولی فەرەنسا و سعودییە.

دی زێربی بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ وەڵامی کریستیانۆ رۆناڵدۆی دایەوە. ئەستێرەکەی نەسر لە مەراسیمى دابەشکردنى خەڵاتەکانى گڵۆبسۆکەر گوتی کە خولی سعودیە لە خولی فەرەنسا بەهێزتر و باڵا دەستترە.

دی زێربی لە دوایین کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لە یارییەکەیان بەرامبەر لۆ هاڤەر لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە کوالێتی خولی فەرەنسا گوتی:

ئەم خولە بەهێزترە لەوەی خەڵکی دەرەوەی فەرەنسا بیری لێدەکەنەوە. بەڵام ئەو کەسانەی کە بەڕێوەی دەبەن بە دڵنیاییەوە ناتوانن بەهێزی خولەکە وەکوو پێویست پێشانی جیهان بدەن. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​خولی فەرەنسا لە دەرەوەی فەرەنسا بە خولێکی ئاست نزم ناسراوە.

دی زێربی، لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

یاریزان و راهێنەری زۆر باش لە لیگ وەن هەیە، یاریگاکان پڕن و کەشێکی نایابیان هەیە. رەنگە ئەم خولە بەبەراورد لەگەڵ پرێمەرلیگ کە باشترین خولە لە ئەوروپا، یان سێریا ئەی و لالیگا و بۆندسلیگا نوێنەرایەتییەکی باشی نەبێت. نازانم کێشەی بەڕێوەبردنە یان شتێکی تر و بەداخەوە چونکە لێرە یاریزانی زۆر بەهێز و کوالیتی بەرزمان هەیە دەبێت گرنگیان پێبدرێت. یان یاریزانمان هەبووە پێشتر لە خولی فەرەنسا یارییان کردووە پاشان پەیوەندیان بە پرێمەرلیگ و بۆندسلیگا یان خولەکانی تر کردووە لەکاتێکدا دەمانتوانی لە لە فەرەنسا بیانهێڵینەوە.

ئەم قسانەی راهێنەرە ئیتاڵییەکە لە کاتێکدایە کە کریستیانۆ بە ئاشکرا گوتی کە خولی فەڕەنسا خولێکی بێهێزە و تەنیا پاریس سانجێرمان هەیە کە شایەنی ئەوەیە سەیری یارییەکانی بکرێت و کەمێک لە یانەکانیتر بەهێزترە.

ئەم قسانەی رۆناڵدۆ کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا و کەسانی زۆر دژایەتی قسەکانیان کرد و لەبەرامبەر دڵی سعودییەکانی خۆشکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button