یاریگا –
لێدوانەکەی به‌م دواییه‌ی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی نەسری سعودی، سەبارەت بە بردنەوەی نازناوێكی دیكه به تایبه‌ت خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا، گروتینی خسۆته نێو هانده‌رانی یانه‌كه‌ی، هەروەها دەرگای پرسیارەکانی سەبارەت بە ئەگەری بەدیهێنانی ئەم خەونە کردەوە.
بە لەبەرچاوگرتنی ژیانی وەرزشی رۆناڵدۆ كه پڕه لە دەستکەوت و پێداگری لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی زیاتر، پێدەچێت دۆن بڕیاری دابێت بۆ ئەم وەرزەی نەسر، هه‌موو هه‌ولێك بدات تیپه‌كه بەرەو نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا ببات، ئەمەش نازناوێكی کیشوەری نوێ بۆ نازناوه‌كانی زیاد دەکات، بەڵام رێگای بەدەستهێنانی نازناوەکە ئاسان نابێت، پێویستی به چه‌ند كارێكی بنەڕەتی هەیە، لەوانەش سوودوەرگرتن لە فاکتەری مێسی و گرنگترینیشان ئه‌مانه‌ن:
1. پاراستنی پتەویی هیڵی بەرگری وه‌ك دەستپێک:
نه‌سڕ بە پتەویی هیڵی بەرگریی له‌گه‌ڵ ستیفانۆ پیۆلی راهێنەر دەستیپێکرد، لە چەند یارییەکدا گۆڵه‌كه‌ی به‌خاوێنی هێشتەوە، كه پێشتر له‌سه‌ر ئاستی هێلی به‌رگری تیپه‌كه خراپ بوو گۆڵی زۆری لێده‌كرا، گەڕاندنەوەی ئەم پتەوییە بۆ به‌رگری، یەکێکە لەو هۆکارە گرنگانەی کە یارمەتی یانه‌كه دەدات ركابه‌ری له‌سه‌ر نازناوه‌كه بكات، بەتایبەتی لە قۆناخەکانی کۆتاییدا کە پێویستی بە گرنگیدانێکی زۆری بەرگری هەیە.
2. سوودمەندبوون لە فاکتەری رۆناڵدۆ و بەهێزی کارەکتەری ئه‌و:
گومانی تێدا نییە کە بوونی رۆناڵدۆ لە ریزەکانی نه‌سڕ گروتین و متمانه‌یه‌كی زیاتر به تیپه‌كه ده‌دات، بەو پێیەی خواستی دۆن بۆ بەدەستهێنانی نازناوی کیشوەری پاڵنەرێکی گەورەیە بۆ هاوڕێکانی.
ئەزموونی زۆری دۆرن لە یارییە چارەنووسسازەکاندا، هەروەها توانای سەرکردایەتیکردنی تیپەکه بۆ سەرکەوتن، هۆکارێکی گرنگ دەبێت بۆ چارەسەرکردنی رووبەڕووبوونەوە سەختەکان لە قۆناخە گرنگه‌كان.
هدفٌ كل مافيه جميل! 🤩
مراوغة .. صناعة .. ارتقـاء 🔥
انجيـلو .. سلطـان .. رونالدو 🥶استمتع بمشاهدتـه بعدستنا 🎧 pic.twitter.com/ECLFs6Izmh
— نادي النصر السعودي (@AlNassrFC) November 26, 2024
3- فێربوون لە وانەی مێسی وه‌ك سەرکردە:
لیۆنێل مێسی سەرکردایەتی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی بۆ بردنەوەی نازناوی کۆپا ئەمریکا و مۆندیال کرد، ئەمەش بەهۆی ئەو خواستە گەورەیەی بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناو لەگەڵ هەڵبژاردەی ئه‌رجه‌نتین هه‌یبوو، توانای هاندانی هاوڕێکانی هه‌بوو، هەروەها گواستنەوەی ئەزموونەکەی بۆ ئەوان، گرنگ ده‌بێت و به‌ده‌بێته هۆكارێكی دیكه بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه كیشوه‌رییه‌كه.
رۆناڵدۆ دەتوانێت سوود لە ئەزموونی رکابەرە مێژوویه‌كه‌ی وەربگرێت بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی نه‌سڕ پاڵنه‌ر بێت بۆ هاورێكانی تاوه‌كو باشترین ئاستی خۆیان پێشكشه بكه‌ن لە پێناو گەیشتن بە خەونه‌كه‌یان.
4. پەرەپێدانی ئاستی هێرشبەری هەمەچەشنکردنی سەرچاوەی گۆڵکردن:
سەرەڕای درەوشاوەیی رۆناڵدۆ لە تۆمارکردنی گۆڵ، بەڵام نه‌سر پێویستی بە پەرەپێدانی ئاستی هێرشبەری بە گشتی و هەلی گۆڵکردنی زیاتر هەیە، بۆ گۆڵكردن نابێت تەنها پشت بە دۆن ببه‌سترێت.
هەمەچەشنکردنی سەرچاوەی گۆڵکردن ده‌رفه‌تی سەرکەوتن زیاتر دەکات، هەروەها ئه‌ركی تیپی به‌رامبه‌ر بۆ وه‌ستانی هێرشبه‌رانی یانه‌كه قورس‌تر دەکات.
5. سەقامگیری تەکنیکی و کارگێڕی، ژینگەیه بۆ سەرکەوتن:
سەقامگیری تەکنیکی و کارگێڕی یەکێکە لەو هۆکارە گرنگانەی کە بەشدارە لە سەرکەوتنی هەر تیپێک، هەروەها نەسر بۆ ئەوەی کەشێکی گونجاو بۆ گەیشتن بە ئامانجەکه‌یان دروست بکات لە هەموو روویەکەوە پێویستی بە پاراستنی سەقامگیری هەیە، هه‌روه‌ها ده‌بێت كه‌شێكی ئارام بۆ یاریزانەکان دروست بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی سەرنجیان له‌سه‌ر یارییەکان بێت، بتوانن باشترینی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له یانه‌كه بە ئاسانی ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت دوای ئەو گۆڕانکارییەی به‌م دواییە لە كارگیری یانەکەدا روویدا.
هل @AlNassrFC بقيادة رونالدو على موعد مع كتابة التاريخ وتحقيق لقب #دوري_أبطال_آسيا_النخبة هذا الموسم؟ 🏆💛 pic.twitter.com/AbqnIVIZmz
— دوري أبطال آسيا (@theAFCCL_ar) December 10, 2024
زیرەکی دەستکرد چی دەڵێت؟
زیره‌كی ده‌ستكرد، داتاکانی نەسری لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا شیکاری کردووه، تیپەکە چانسێكی زۆرباشی بردنەوەی نازناوەکەی هەیە، بەتایبەتی له‌به‌ربوونی رۆناڵدۆ و ئەزموونە گەورەکەی، جگە لەو رێکخستنە بەرگرییە باشەی کە تیپەکە به‌م دواییه زۆر باش بووه.
زیرەکی دەستکرد جه‌ختی لەسەر گرنگی پاراستنی پتەوی هێڵی بەرگری و پەرەپێدانی ئاستی هێرشبەری و سوودوەرگرتن لە فاکتەری رۆناڵدۆ بۆ هاندانی یاریزانەکان کردەوە، بە مەبەستی زیادکردنی چانسی بردنەوەی نازناوەکە لەلایەن یانه‌ی نه‌سڕ.
لە کۆتاییدا زیرەکی دەستکرد رێژەی بەدەستهێنانی نازناوی چامپیونزلیگی ئاسیای بۆ نه‌سڕ له نێوان 25% بۆ 35% داناوه.