ئیسپانیاگرنگترین

کارلۆ ئانچیلۆتی: تانه‌ له‌ بڕیاری كارته‌ سووره‌كه‌ی ڤینیسیۆس ده‌ده‌ین

بڕیارێكی چاره‌نووساز له‌ باره‌ی جێبه‌جێكردتی لێدانی سزا ده‌ده‌ین

Yariga App

یاریگا –

دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر ڤاڵێنیسا كارلۆ ئانچێلۆتی راهێنه‌ری ریال مه‌درید بڕیاری چاره‌نووسار له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی لێدانی سزای تیپه‌كه‌ی ده‌دات و راشیگه‌یاند، تانه‌ له‌ بڕیاره‌ی كارته‌ سوره‌كه‌ی ڤینی ده‌ده‌ین.

ئانچێلۆتی دوای یارییه‌كه‌ سه‌باره‌ به‌ زۆری له‌ ده‌ستدانی لێدانی سزای تیپه‌كه‌ی گوتی، ئه‌و لێدانه‌ سزایه‌ی بێڵینگهام له‌ ده‌ستیدا، دیمیتریڤسکی گۆڵپارێزی ڤالێنسیا پێیەکانی لەسەر هێڵی گۆڵ نەبووە، ده‌بوو لێدانه‌كه‌ دووباره‌ بكرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هێڵی گۆڵ بووایه‌ پێم وایه‌ بێڵێنگهام ده‌یتوانی گۆڵ بكات.


راهێنه‌ره‌ ئیتاڵیه‌كه‌ گوتیشی، لەدەستدانی سێ لێدانی سزا شتێکە بێزارم دەکات، پێموایە پێویستە بەرپرسیارێتی جێبه‌جێكردنی لێدانی سزا له‌ داهاتوو بگۆرین، یه‌كێكی دیكه‌ ئه‌م ئه‌ركه‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرێت.

;

سەبارەت بە ئاستی بێلینگهام گوتی، ئەو یارییەکی نایابی كرد، لەدەستدانی لێدانی سزاكه‌ پاڵنەرێکی زیاتری پێبەخشی، لە کۆتا 30 خولەکدا ئاستێکی زۆر تایبەتی پێشکەشکرد، له‌ یارییه‌كه‌ دره‌وشایه‌وه‌ .

سەبارەت بە دەرکردنی ڤینیسیۆس جونیۆر، ئانچیلۆتی رایگه‌یاند، پێم وایە شایستەی ئەو کارتە سوورە نەبوو، بەڵام تیپەکە کاردانەوەی بەرامبەر ئەو بابەتە هەبوو، هەروەک چۆن کاردانەوەی بەرامبەر بە له‌ ده‌ستدانی لێدانی سزای بێلێنگهام هه‌بوو، گفتوگۆیه‌ك له‌ نێوان ڤینیسیۆس و دیمیتریڤسکی روویدا، دواتر ئه‌و‌ ڤینی پاڵنا، پێموایە دەکرا بە دوو کارتی زەرد کێشەکە چارەسەر بکرایە.


له‌ كۆتاییدا گوتی، ئێمه‌ تانە له‌و بڕیاره‌ ده‌ده‌ین و سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین، ئایا تانه‌كه‌مان قبوڵ دەکرێت یان نا، من هیچی تر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ناڵێم.

راپۆرتی ناوبژیوانی یاریی ڤالێنسیا و ریال مەدرید مشتومڕی گەورە دروست دەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button