یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی گەڕی بیستەمی پرێمەرلیگ برایتن میوانداری ئارسیناڵ دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 20:30 بە كاتی كوردستان برایتن لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری ئارسیناڵ بكات.
پڕۆفایلی یاری
ئارسیناڵی دووەمی ریزبەندی لەم وەرزەدا ركابەرێكی بەهێزی بردنەوەی نازناوەكەیە.
تیمەكەی میكێل ئارتێتا لەم وەرزەی پرێمەرلیگ 19 یارییان كردووە لە 11 یاریی براوە بوون، شەش یاریی یەكسان بوون و دوو یارییش دۆڕاون.
بەكۆكردنەوەی 39 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێن.
لە بەرامبەردا برایتن 19 یاریی كردووە شەش یاریی براوە بووە نۆ یاریی یەكسان بووە وچوار یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 27 خاڵ لە ریزبەندی دەیەمی پرێمەرلیگ دێن.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
برایتن بە بێ دانی وێڵبیک، ماتس ویفەر، ئیڤان فێرگسن، هێنشلود، وێبستەر و میلنەر بەرامبەر ئارسیناڵ یاریی دەكات.
میكێل ئارتێتا بۆ ئەو یارییە لە تواناكانی تیمبەر، بوكایۆ ساكا، بێن وایت، رەحیم ستێرلینگ ، تۆمیاسۆ بێبەش دەبێت و یاریكردنی كای هاڤێرتز گومانی لەسەرە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئارسیناڵ
رایا
لێویس سكێڵی، سالیبا، گابریێل، پارتی
ئۆدیگارد، میرینیۆ،رایس
ترۆسارد، خێسوس، مارتینێڵی
پێکهاتەی پێشبینیکراوی برایتن
ڤێربروغن
لامتی، ڤان هیكی، دەنك، ئیگۆر
بالیبا، ئایاری
مینتیێ، روتەر، ئادینگرا
پێدرۆ