دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ لیڤەرپوول دوو ئۆفەری فەرمی رەتکردەوە و مان سیتی بەرگریکارێک دەگوازێتەوە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول ئۆفەری دوو یانەی پرێمەرلیگی رەتکردەوە، مانچێستەر سیتی چاوی لە بەرگریکارێکی خولی فەڕەنسییە و ئارسیناڵ هێرشبەرێکی وۆڵڤزی دەوێت…

مانچێستەر سیتی چووەتە نێو کێبڕکێیەکانی گواستنەوەی عەبدولقادر خوسانۆڤ، بەرگریکاری ئوزباکستانی و لێنسی فەڕەنسی – تێلێگراف

لیڤەرپوول ئۆفەرێکی 15 ملیۆن پاوەندی کریستال پاڵاسی بۆ گواستنەوەی بێن دۆک رەتکردەوە – تایمز

لەلایەکی دیکەوە، لیڤەرپوول ئۆفەرێکی 16 ملیۆن پاوەندی ئیپسویچ تاونی بۆ گواستنەوەی دۆک رەتکردەوە – ئاتلێتیک

ئارسیناڵ خەریکی هەڵسەنگاندنە بۆ گواستنەوەی ماتیوس کونیا، هێرشبەری وۆڵڤز – فووتبۆڵ ئینسایدەر

وۆڵڤز دەیەوێت گرێبەستی کونیا نوێبکاتەوە و لە چنگی یانەکان دەریبهێنێت – دەیلی مەیڵ

کریستال پاڵاس ئۆفەرێکی بەبڕی 12.4 ملیۆن پاوەندی بۆ گواستنەوەی مالیک دیۆف، بەرگریکاری سێنیگالی و سلاڤیا پراگ پێشکەش کردووە – فووت مێرکاتۆ

ناپۆلی گرنگی بە کارنێی چوکوێمێکا، یاریزانی لاوی چێڵسی داوە، بەهای یاریزانەکە دەگاتە 30 ملیۆن پاوەند – تیم تۆک

شەبابی سعوودی بە گواستنەوەی ماریۆ لێمینا، یاریزانی گابۆنی و وۆڵڤز گەشبینە – رودی گالێتی

وۆڵڤز هیوادارە لە چەند رۆژی داهاتوودا گواستنەوەی ئیمانوێل ئاگبادۆ، بەرگریکاری رێمس تەواو بکات – تێلێگراف

ترابزۆن سپۆر داوای پۆڵ ئۆنواچوو، هێرشبەری ساوسامتن دەکات و ئامادەنییە زیاتر لە 4.2 ملیۆن پاوەند خەرج بکات – گونەش باکش

بابەتی زیاتر

Back to top button