یاریگا –
لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی شوڕتە دەبێتەوە و دوو یاریزانی سەرەکیش بۆ ئەم یارییە لە دەستدەدات.
لە گەڕی 12ـەی خولی ئەستێرەکانی عێراق، شەممە ( 4ـی کانوونی دووەمی 2025 ) هەولێر لە یاریگای شەعب کاتژمێر 4ـی ئێوارە بەرامبەر شوڕتە یاریی دەکات، ئەمڕۆش لە یاریگای ئەمانەی بەغدا کۆتا مەشقی خۆی کرد، بۆ ئەم یارییە هیلیۆ مۆنتێرۆی بەرگریکاری بەرزایلی هەولێر بە هۆی کەڵەکە بوونی کارتەکانی و هیگۆر ڤیداڵ ناوەراستکاری بەرازیلی بە هۆی پێکانەوە ناتوانن بە شداری یارییەکە بکەن.
شوڕتە و هەولێر 29 یاریی فەرمیان لە خولی نایابی عێراق و خولی ئەستێرەکانی عێراق بەرامبەر یەکتر کردووە، شوڕتە 14 یاریی سەرکەوتنی بە دەستهێناوە و هەولێریش لە حەفت یارییدا براوە بووە و هەشت یاریش یەکسان بوونە، یەک یاریی جامی عێراقیش رووبەرووی یەکتربوونەتەوە کە هەولێر 4 _ 3 بە لێدانی یەکلاکەرەوە سەرکەوتنی بە دەستهێناوە.
بە کۆکردنەوەی 22 خاڵ شوڕتە لە ریزبەندی دووەمە، یاریی داهاتووش بەرامبەرنەجەف یاریی دەکات، هەولێریش 18 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی هەشتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت، گەڕی داهاتوو میوانداری گەرمە دەکات.