بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هەواڵە خۆشەکە بە هاندەرانی یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگ گەیشت

Yariga App

یاریگا –

هەواڵی خۆش بە پێپ گواردیۆلا و هاندەرانی مانچێستەر سیتی گەشت و ئۆفەر بۆ ئەستێرە دڵخوازەکەیان پێشکەشکرا.

ئەمڕۆ سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە گواردیۆلا دوو یاریزانی دەوێ، یەکێکیان عومەر مەرمووشی ئەستێرەی ئێنتراخت فرانکفۆرتە.

پێپ گواردیۆلا داوای خەرجکردنی پارە بۆ گواستنەوەی دوو ئەستێرە دەکات

پەرەسەندنی نوێ لەلایەن سانتی ئاونای رۆژنامەنووس خراوەتەڕوو کە باس لەوە دەکات مان سیتی ئۆفەری پێشکەش کردووە بۆ کڕینی یاریزانە میسڕیەکە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی ئاونا، مەڕمووش پێشتر قسەی لەگەڵ سیتی کردووە. پرۆژەکەشی بەدڵ بووە و گرنگی بە گواستنەوەکە دەدات بۆ ریزەکانی مان سیتی.

ئاونا نووسیوشیەتی تا ئێستا گفتوگۆ لەگەڵ یانە ئەڵمانیەکە نەکراوە بۆ قسەکردن لەسەر وردەکارییەکان. بەوەش سیتیزنس دەتوانێ رکابەرێتیەکە لە یانەکانی تۆتنهام، لیڤەرپوول و ئارسیناڵ بباتەوە بۆ پەلکێشکردنی عومەر کە خودی یاریزانە 25 ساڵانەکەش زیاتر مان سیتی لا پەسەندە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button