بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

نەسری سعودی کێبڕکێی یانەکانی ئەورووپا دەکات بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێکی لێهاتوو

Yariga App

یاریگا –

یانەی نەسڕی دەچێتە نێو کێبڕکێیەکی توندەوە بۆ گواستنەوەی گۆڵکارێکی لێهاتووی خولی فەڕەنسی.

یانە سعودیەکە دەیەوێ هەروا بەئاسانی مەیدانەکە بۆ رکابەرە نێوخۆییەکانی، وەک هیلال و ئیتیحاد چۆڵ نەکات بۆ کێبڕکێکردنی لەسەر نازناوەکانی ئەو وڵاتە و هەروەها بۆ ئامانجە کیشوەرییەکەشیان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رودی گالێتی رۆژنامەنووسی فەڕەنسی، نەسڕ چووەتە کێبڕکێی گواستنەوەی جۆناسان داڤیدی هێرشبەری لیل.

وەک گالێتی ئاشکرایکردووە، یانە سعودیەکە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ ئامادەکردووە بیدات بە یانە فەڕەنسیەکە و، هەروەها گرێبەستێکی سێ ساڵی کە بۆ هەر ساڵێک 6 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو رۆژنامەنووسە، خودی یاریزانە کەنەدەییەکە ئارەزووی مانەوە دەکات لە ئەورووپا. یانەکانی وەک ئینتەر میلان و یانەکانی پرێمەریگ خواستیان لە گواستنەوەی جۆناسان هەیە بەڵام ئۆفەرێکی لەو شێوەی نەسڕ رەنگە مایەی بیرلێکردنەوەی ئەو بێت.

هێرشبەرە 24 ساڵانەکە لەم وەرزەی لیگ وەن لە 15 یارییدا توانیویەتی 11 گۆڵ تۆماربکات لەگەڵ ئەسیستێک.

لە 4 یاریدا خاوەنی 2 گۆڵە. وەرزی رابردووش بە تۆمارکردنی 19 گۆڵ، دووەم گۆڵکاری خولی فەڕەنسی بوو لەدوای کیلیان ئێمباپێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button