یاریگا –
کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەنگۆی جێهێشتنی نەسڕ لەم زستانە رەتدەکاتەوە و ئاماژە بۆ مانەوەی دەکات.
کەمێک لەمەوبەر هەژماری فەرمی خولی رۆشن چاوپێکەوتنێکی نوێی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بڵاوکردەوە، ئەفسانە پۆرتوگالییەکە ئاشکرایکرد خەون بە بەدەستهێنانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا لەگەڵ نەسڕ دەبینێت و رێز لە گرێبەستەکەشی دەگرێت.
خۆم و خێزانەکەم لە سعوودیە دڵخۆشین. ژیانێکی نوێمان لەم وڵاتە جوانەدا دەست پێکردووە ژیان جوانە و هەموو شتێک جوانە. لە تۆپی پێ لەسەر ئاستی تاک و بەکۆمەڵیش هەوڵی بەرەوپێشچوون دەدەین.
کێبڕکێ لەگەڵ هیلال و ئیتیحاد قورسە، بەڵام هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین و تاوەکو کۆتایی دەجەنگین. دەمەوێت نازناوی زیاتر لەگەڵ نەسڕ بەدەستبهێنم. خەون بە بەدەستهێنانی نازناوی خول و چامپیۆنزلیگی ئاسیا لەگەڵ یانەکەم دەبینم.
دەزانم لە ناو یاریگا و لەدەرەوەی یاریگاش هەمووان وەک نمونەیەک سەیری کریستیانۆ دەکەن. هەرکەس پێچەوانەی ئەوە بڵێت، درۆ دەکات.
بیرۆکەی پەیوەندیکردن بە خولی سعوودی وەک یەکەم ئەستێرە بۆ من شەرەفێکی گەورەیە. هیوادارم لە ماوەی پێنج بۆ دە ساڵی دیکە خولەکە لە گەشەکردن بەردەوامبێت. نەک تەنیا خولەکە، بەڵکو تەنانەت ئەکادیمیاکانی سعوودیە بەرەوپێش بچن و ئاست و توانای رکابەری بەرزبکەنەوە. خەونی منیش ئەوەیە زیاتر یارمەتی ئەم وڵاتە بدەم.
تۆپی پێ هەمیشە بریتییە لە ساتەوەختی خۆش و ناخۆش. بەڵام پێویستە هەمیشە بە پیشەگەری خۆی پابەند بیت، رێز لە یانەکە و گرێبەستەکەت بگریت. باوەڕت بەوە هەبێت شتەکان بەرەو باشی دەڕۆن.
باشترین ساتم لەگەڵ نەسڕ ئەو کاتەبوو لە یاریی کۆتایی لە هیلالمان بردەوە. دەمەوێت یارمەتی یانەکە و هاوڕێکانم بدەم بۆ دەستکەوتی زیاتر. ان شاء الله ئەمساڵ ساڵێکی زۆر باش دەبێت بۆ نەسڕ.