یاریگا –
یانەی مانچێستەر یونایتد لەبەردەم نوێبوونەوەیەکی گشتگیردا کە هەموو هێڵەکانی یاریگا دەگرێتەوە بە گۆڵپارێزەکانیشەوە. ئەوە لە چوارچێوەی پلانێکدا دوای رۆشتنی ئێریک تێن هاخ و هێنانی روبن ئامۆریم.
لە ماوەی رابردوودا لەپاڵ ئەو ناوانەی دەنگۆی بەهێز هەبوو لەم زستانە یان گواستنەوەکانی هاوین بەڕێبکرێن، ئاڵتای بایندیری گۆڵپارێزیش دانرابوو. بەجۆرێک، لە چەند رۆژی رابردوودا زانیارییە میدیاییەکان لە ئینگلتەراوە باسیان لەوەدەکرد راهێنەرە پۆرتوگالیەکە لە ئاستی ئاندرێ ئونانا و بایندیر رازیی نییە و، سەرەنجام بڕیاندا تۆنی کۆتنی سەرپەرشتیاری گۆڵپارێزان دووربخرێتەوە.
بەگوێرەی نوێترین لێدوان لە سەفا سێریکی بریکاری گۆڵپارێزە تورکیەکەی مان یونایتدەوە، کە فابریزۆ رۆمانۆش بڵاویکردووەتەوە، خواست لەسەر بایندیر هاتووەتەپێشەوە. هەڵوێستی یانەکەشی ئاشکراکرد و وتی
هاوینی رابردوو لە یانەکانی ئەوروپاوە ئۆفەر پێشکەشی بایندیر کرا. ئێستاش گرنیگیپێدان هەیە لەلایەن یانەی دیکەوە. بەڵام خودی خۆی دەیەوێ لە مانچێستەر بمێنێتەوە. بە دڵنیاییەوە یانەکەشی نایەوێ لەدەستی بدات.
خواستی ئەو گۆڵپارێزە تەمەن 26 ساڵانە لەکاتێکدایە کە ئێستا گۆڵپارێزی جێگرەوەیە. لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا تەنها لە 3 یاریی جامی کاراباو بەشداریکردووە و 6 گۆڵی لێکراوە.