ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سێ یانەی سعوودی هەوڵی گواستنەوەی واڵکەر دەدەن

Yariga App

یاریگا –

سەرمایەدارەکانی سعوودیە ئەستێرەیەکی دیکەی پرێمەرلیگ دەکەنە ئامانج.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، هەر سێ یانەی نەسڕ، ئەهلی و ئیتیحاد ئارەزووی گواستنەوەی کایڵ واڵکەری ئینگلیزی و بەرگریکاری یانەی مانچێستەر سیتی دەکەن.

بەرگریکارە 34 ساڵانییەکە هاوینی رابردوو گرێبەستەکەی بۆ دوو وەرزی دیکە لەگەڵ بلوو موون نوێکردەوە. بەڵام لەم وەرزە تیپەکەی بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت. خودی یاریزانەکەش بەهۆی دابەزینی ئاستی رووبەڕووی رەخنەی زۆر بووەتەوە.

رۆژنامە بەریتانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆی پێکانە زۆرەکانی تیپەکە ئەستەمە سیتیزنس لەم زستانە دەستبەرداری واڵکەر ببێت. ئەگەر گواستنەوەی یاریزانەکە بۆ سعوودیە رووبدا ئەوا لە هاوینی داهاتوو دەبێت نەوەک لەم زستانە.

واڵکەر لە هاوینی 2017 بەبڕی 52.70 ملیۆن یۆرۆ لە تۆتنهامەوە پەیوەندی بە مان سیتی کرد. لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 318 یاریی بۆ یانەکەی کردووە. 6 گۆڵی کردووە و 23 گۆڵی دروستکردووە.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، شەش نازناوی پرێمەرلیگ، نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان، نازناوێکی جامی سوپەری ئەوروپا، دوو نازناوی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا، چوار نازناوی جامی خولی ئینگڵتەڕا و دوو نازناوی قەڵغانی ئینگڵتەڕای بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button