ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

راهێنەری لیڤەرپوول باسی چارەنووسی ترێنت ئارنۆڵد دەکات

''سەقامگیری یاریزانان تێکدەجێت''

Yariga App

یاریگا –

ئارنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول دووپاتیدەکاتەوە، ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد بە یارییکردن بۆ لیڤەرپوول پابەندە.

سڵۆت لە پرێس کۆنفڕانسی پێش یارییەکەی لیڤەرپوول بەرامبەر مانچێستەر یونایتد باسی ئەگەرەکانی چوونە دەرەوەی ئارنۆڵدی بۆ ریال مەدرید کرد.

هەرچەندە سڵۆت راهێنەری تیمی یەکەمی یانەکەیە، بەڵام دەسەڵاتی گفتوگۆکردن و گواستنەوەی یاریزانانی لێسەندراوەتەوە، بۆیە بەردەم لە میدیاکان خۆی لە پرسیاری چارەنووسی یاریزانەکانی دەدزێتەوە.

گرێبەستی ئێستای ئارنۆڵد لە هاوینی داهاتوو بەسەر دەچێت و ریال مەدرید بە فەرمی پرسیاری چارەنووسی ئارنۆڵدی لە لیڤەرپوول کردووە، بۆیە چارەنووسی ئەستێرە ئینگلیزییەکە ناڕوونە. سڵۆت دەڵێت

باش دەزانم بۆچی ئەم پرسیارە دەکەیت، بەڵام تۆ وەڵامی پرسیارەکە دەزانیت، هەرگیز ئەم جۆرە گفتوگۆیانە باس ناکەم، نە لەبارەی ترێنت و نە لەبارەی هیچ یاریزانێکی دیکە.

دەتوانم پێت بڵێم، یەکشەممە یاریی دەکات و هیوادارم هەمان ئاستی نیو ساڵی رابردوو پێشکەش بکات، چونکە هەمووان دەبینین چ ئاستێکی لە نیوەی یەکەمی ئەم وەرزە پێشکەش کردووە و چەندە دەیەوێت لێرە براوە بێت.

رۆژانە لە مەشقەکاندا دەیبینم و زۆر خۆی ماندوو دەکات، بە تواوی پابەندی یانەکەیە و یەکشەممە یاریی دەکات.

ئەگەر سەقامگیری یاریزانان لە لیڤەرپولو تێکبدات، چونکە خەڵک بەردەوام باسی دەکات و ئەمە رووبەڕووی کێشەمان دەکاتەوە.  چونکە کاتێک یاریی بۆ یەکێک لە گەورەترین یانەکانی جیهان دەکەیت و خەڵک باست بکەن، ئەوا فشار دروست دەبێت.

ئەمە چەندین جارە یاریزانانمان تووشی ئەم کێشەیە دەبن و ئەگەر سەقامگیرییان تێکبچێت، ئەوا کێشەمان بۆ دروست دەبێت.

لیڤەرپوول ئێستا بە جیاوازی شەش خاڵ لەگەڵ ئارسیناڵ خاوەن پلەی دووەم پێشەنگی پرێمەرلیگە.

بابەتی زیاتر

Back to top button