ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پێپ گواردیۆلا داوای خەرجکردنی پارە بۆ گواستنەوەی دوو ئەستێرە دەکات

رۆژنامەی سەن وردەکارییەکان بڵاودەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی لە مێرکاتۆی زستانەدا هەموو هەوڵێک بۆ خۆدەربازکردنی لەم دۆخەی ئێستا دەدات.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، پێپ گواردیۆلا دوو ئامانجی بۆ دەستەی کارگێڕی تیمەکەی دەستنیشانکردووە و پێی گوتوون، ئەم مانگە دوو یاریزانەکەی بۆ بگوازنەوە.

گواردیۆلا داوای هەریەکە لە عومەر مەرمووش، هێرشبەری ئێنتراخت فڕانکفورت و ئێدەرسن، ناوەڕاستکاری ئاتاڵانتا دەکات.

راهێنەرە ئیسپانییەکە داوای خەرجکردنی پارەی لە دەستەی کارگێڕی کردووە، تاوەکو بتوانێت مان سیتی بگەڕێنێتەوە نێو رکابەرییەکانی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ.

ئێدەرسن بۆ پڕکردنەوەی شوێنی رۆدری و زیادکردنی بژاردەکانی هێڵی ناوەڕاست و مەرمووشیش بۆ گەڕاندنەوەی هەیبەتی گۆڵە زۆرەکانە.

مەرمووش لەم وەرزەدا لە کۆی 24 یاریی لەگەڵ فڕانکفورت 18 گۆڵی کردووە و پێشتر لەلایەن نۆتینگهام فۆڕێست، ئارسیناڵ و لیڤەرپوول چاودێری کرابوو.

یانە ئەڵمانییەکە داوای بڕی 50 ملیۆن پاوەند بۆ دەستبەرداربووم لە مەرمووش دەکات و پێشبینی دەکرێت، بەهای گواستنەوەی ئێدەرسنیش هەر لە دەوری 50 ملیۆن پاوەند بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button