ئارسیناڵ وێڵە بەدوای دۆزینەوەی هێرشبەرێک
رکابەری وێستهام و فولهام دەکات
یاریگا –
ئارسیناڵ دەیەوێت لە مێرکاتۆی زستانەدا هێرشبەرێکی برایتن بگوازێتەوە.
پێگەی تۆک سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی هێڵی هێرشبەری دەدات و ئێستا چاوی بڕیوەتەوە ئیڤان فێرگسن، هێرشبەری برایتن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگە بەریتانییەکە بێت، برایتن ئامادەیە گوێ لە ئۆفەرەکان بگرێت، بە تایبەت فێرگسن لەم وەرزەدا تەنیا یەک گۆڵی لە پرێمەرلیگ کردووە.
هێرشبەری نێودەوڵەتی ئایرلاندی ئێستا تووشی پێکان بووە، بەڵام سەرباری ئەمەش ئارسیناڵ بیر لە گواستنەوەی دەکاتەوە.
جیا لە ئارسیناڵ، هەریەکە لە یانەکانی فولهام و وێستهامیش گرنگییان بە فێرگسن داوە، تەنانەت وێستهام بە فەرمی داوای ئەگەرەکانی گواستنەوەی فێرگسنی لە برایتن کردووە.
فێرگسن یاریزانێکی سەرەکی برایتن نییە و تەنیا لە دوو یاریی ئەم وەرزەدا سەرەکی بووە. یانەکەی باشووری لەندەن دەیەوێت بە خواستن تاوەکو کۆتایی وەرز رێگە بە چوونە دەرەوەی فێرگسن بدات.