ریال مەدرید بەرگریکارێکی پرێمەرلیگی دەوێت
مەدرید سوورە لەسەر گواستنەوەی بەرگریکارێک
یاریگا –
ریال مەدرید خەریکە هەڵسەنگاندن بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێکی دیکەی پرێمەرلیگ دەکات.
رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید لە نزیکەوە چاودێری دین هیوسن، بەرگریکاری بۆرنمس دەکات.
ریال مەدرید سوورە لەسەر گواستنەوەی بەرگریکاری باڵی راست و هیوسن بووەتە ئامانجێکی نوێ، ئەمەش بەهۆی یەکلایینەبوونەوەی کەیسی گواستنەوەی ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد بۆ ریال مەدرید.
هیوسن لە هاوینی رابردوودا بەبڕی 15.2 ملیۆن پاوەند لە یوڤێنتوسەوە پەیوەندی بە بۆرنمس کرد. ئێستا یەکێکە لە باشترین یاریزانانی بۆرنمس و لەگەڵ یانەکەی لە پلەی حەوتەمی ریزبەندی پرێمەرلیگدا دێن.
بەرگریکاری 19 ساڵان لە یارییەکانی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد و تۆتنهام رۆڵێکی باڵای لە بەدەستهێنانی کلین شیت بۆ یانەکەی گێڕا.
هیوسن لە دایکبووی هۆڵەندایە، لە تەمەنی پێنج ساڵیدا بووەتە وڵاتینامەی ئیسپانیا و ژیانی لە مەدرید بەسەربردووە.
رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، بۆرنمس ئاگاداری گرنگیپێدانی ریال مەدریدە بەڵام نایەوێت دەستبەرداری هیوسن ببێت.