ئهمریکائینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
چێڵسی کۆتایی بە گرێبەستی خواستنی بەرگریکارێکی هێنا
ئێستا لە کۆبهام مەشق دەکات
یاریگا –
چێڵسی بڕیاریداوە کۆتایی بە گرێبەستی خواستنی ئارۆن ئانسێلمینۆ لە بۆکا جونیۆرز بهێنێت و بیگەڕێنێتەوە لەندەن.
بەرگریکاری ئەرجەنتینی لە هاوینی رابردوو پەیوەندی بە چێڵسی کرد، بەڵام دەستبەجێ بە خواستن پەیوەندی بە بۆکا جونیۆرزەوە کرد.
ئانسێلمینۆ لە تەواوی پاڵەوانیەتییەکاندا 18 یاریی لەگەڵ بۆکا کردووە و یەکێکە لە بەرگریکارە سەرەکییەکانی یانەکەی بوێنۆس ئایرێس.
بەرگریکارە ئەرجەنتینییەکە ئێستا لە کۆبهامە و لەگەڵ چێڵسی مەشقەکانی دەکات.
چێڵسی خەریکی هەڵسەنگاندنە بۆ تەواوی یاریزانە لاوەکانی کە ئێستا بە خواستن یاریی بۆ یانەکانی دیکە دەکەن.
هەریەکە لە لێسلی ئوگۆچوکو بە خواستن لە ساوسامتنە و ئالفی گیلکریست لە شێفیڵد یونایتدە و بەشیر هەمفرایس لە بێرنلییە و دەیڤد داترۆ فۆفانا لە گۆزتەپەی تورکییە.