ئینگلتەراگرنگترین

ئەو زیانە داراییە چاوەڕوانکراوانە چییە بەر مانچێستەر یونایتد دەکەوێ؟

Yariga App

یاریگا –

زیانی گەورەی دارایی هەڕەشە لە مانچێستەر یونایتد دەکات لەباری بەردەوامبوون لە ئەنجامە خراپەکانی کە چەند یارییەکە تووشی دەبن.

کارگێڕی مان یو پاش بێهیوابوونیان لە ئێریک تێن هاخ هەستان روبن ئامۆریمیان لەجێی هۆڵەندیەکە دەستنیشانکرد. راهێنەرە پۆرتوگالیەکە بە ئومێدی راستکردنەوەی باری لاری یانەکە هێنرایە ئۆڵدترافۆرد و یەکەم یاریی خۆی لە پرێمەرلیگ لە 23ی نۆڤەمبەر بوو بەرامبەر ئێپسویچ تاون کە 1-1 کۆتایی هات. ئەنجامەکانی دواتری ئامۆریم باشتر نەبوون و ژمارەی دۆڕانەکانی زۆرترن لە بردنەوەکانی. بەجۆرێک، لەو 8 یارییەی تا ئێستا سەرپەرشتی شەیتانە سوورەکانی کردووە، تەنها 2 بردنەوەی هەیە. لە بەرامبەردا یەکسانبوونێک و 5 دۆڕاندنی هەیە. ئێستا لە ریزبەندیی 14ی خولەکە دێن و تەنها 7 خاڵ لە ناوچەی دابەزین بۆ چامپیۆنشیپ دوورن.

رۆژنامەی تەلەگراف ئەو زیانە داراییانەی ئاشکراکردووە لە باری دابەزینی یانەکە یاخود سەرنەکەوتنی بۆ چامپیۆنزلیگ تووشی مان یونایتد دەبێت.

ئەو سەرچاوەیە زانیویەتی مەرجێکی مەترسیدار لە گرێبەستی نێوان مان یونایتد و کۆمپانیای ئەدیداسی سپۆنسەری یەکەمی یانەکەدا هەیە. رێککەوتنی نێوان یانە ئینگلیزیەکە و کۆمپانیا ئەڵمانییەکە بۆ ماوەی 10 ساڵە و تا 2035 دەخایەبێت. بۆ هەر ساڵێک 90 ملیۆن پاوەند دەدات بە مان یونایدت. لە ئەگەری دابەزینی مانچێستەر یونایتد بۆ چامپیۆنشیپ یاخود بەشدارینەکردنی لە پرێمەرلیگ بە هەر هۆکارێکتر، ئەوا کۆمپانیا ئەڵمانییەکە گرێبەستەکە هەڵدەوشەنێتەوە.

نەک هەر ئەوەی، مەرجێکیتر جێگیرکراوە لە رێککەوتنی نێوانیاندا تایبەتە بە چامپیۆنزلیگ. بەگوێرەی بەندەکە، ئەگەر هاتو ئەو یانەیە نەیتوانی سەربکەوێت بۆ ئەو پاڵەوانێتیە کیشوەرییە، ئەوا ئەدیداس بۆ هەر ساڵێکی شکستی یانەکە بۆ گەشتن بە چامپیۆنزلیگ، بڕی 10 ملیۆن پاوەند لە رێککەوتنەکە دادەشکێنێت.

ئەو مەترسیە داراییانە لەکاتێکدایە کە سێر جیم راتکڵیفی هاوخاوەن و خاوەن بڕیاری یەکەمی یانەکە سیاسەتیكی زۆر توندی گرتۆتەبەر بۆ کەمکردنەوەی خەرجیەکان و تەنانەت کار گەشتووەتە دەرکردنی ژمارەیەکی زۆر لە کارمەند و کەمکردنەوەی پاداشتی ستافە جیاوازەکانی یانەکە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button