ئیسپانیاگرنگترین

بە ژمارە؛ کۆی ئەو مووچەی ریاڵ مەدرید لە یاریزانەکانی ئێستای خەرجی دەکا

خاوەنی بەرزترین مووچە و نزمترین مووچەی یانەکە بزانە...

Yariga App

یاریگا –

مایەی سەرسوڕمان نییە ئەگەر بڵێین ریاڵ مەدرید نەک هەر لەڕووی دەستکەوت و نازناوی وەرزشیەوە گەورەترین یانەی جیهانە، بەڵکو لەڕووی داراییشەوە ئەو مووچەی لە یاریزاندا خەرجی دەکات، سەرسوڕهێنەرە.

یانە شاهانەکە لە ماوەی چەند مێرکاتۆی رابردوودا، ئەو نەریتەی خۆی گۆڕی کە پارەی خەیاڵی لە کڕینی یاریزاندا خەرج بکات. بەڵکوو چاوەڕێی کۆتاییهاتنی گرێبەستی ئەستێرەکانی یانەکانی دیکەی دەکرد و بەخۆڕایی دەیگواستنەوە. دیارترین نموونەش بۆ ئەوە کیلیان ئێمباپێ و ئێستاش بۆ هەمان مەبەست چاوی بڕیوەتە دۆخی ئالێکساندە ئارنۆڵد. رێگەیەکی دیکەش، گواستنەوەی لاوە دەرکەوتووەکانی ئەورووپا و ئەمریکا، کە بە تێچوویەکی کەم گواستراونەتەوە سانتایگۆ بێرنابیۆ.

ئێستا بە هەبوونی هەسارەیەک لە یاریزانی جیهانی لە ریزەکانیدا، بە ژمارە و پشتبەست بە زانیاریەکانی رۆژنامەی Goalی ئینگلیزی، با بزانین مەدرید (ساڵانە) چەند خەرج دەکات وەک مووچەی یاریزانەکانی؟ کێ خاوەنی بەرزترن و کێش کەمترین مووچەیە؟ کام هێڵی یانەکە زۆرترین موچەی تێدا خەرج دەکرێت؟

گــۆڵــپارێـزەکان:

تیبۆ کۆرتوا – 15 ملیۆن یۆرۆ

ئاندری لونین 4,500 ملیۆن یۆرۆ

هـێـڵی بەرگری:

بەرزترین مووچەی ئەم هێڵە داڤید ئالابایە کە زیاتر لە ساڵێکە بەهۆی پێکانەوە یاریی نەکردووەتەوە و چەند رۆژی داهاتوو دەگەڕێتەوە بۆ یاریگاکان. مووچەی ساڵانەی ئەستێرە نەمساییەکە 22,500 ملیۆن یۆرۆیە. خاوەنی کەمترین مووچەی هێڵی بەرگریش خیسۆس ڤایخۆیە بە ملیۆنێک و 800 هەزار یۆرۆ.

داڤید ئالابا (22,500) ملیۆن یۆرۆ

ئانتۆنیۆن رۆدیگەر (14,580) ملیۆن یۆرۆ

ئیدێر میلیتاو (14,580) ملیۆن یۆرۆ

دانی کارڤاخال (10,420) ملیۆن یۆرۆ

فێرلان مێندی (10,420) ملیۆن یۆرۆ

لوکاس ڤاسکێز (9,380) ملیۆن یۆرۆ

فران گارسیا (5,210) ملیۆن یۆرۆ

خیسۆس ڤایخۆ (1,800) ملیۆن یۆرۆ

هـێڵی ناوەڕاست:

جود بێڵینگهامی ئینگلیز سەرووی لیستەکەی گرتووە، بە جیاوازییەکی بەرچاو لەگەڵ فێدی ڤاڵڤێردی. ئاردا گولەری تورکیش خاوەنی نزمترین مووچەی ئەو هێڵەیە.

جود بێڵینگهام (20,830) ملیۆن یۆرۆ.

فێدی ڤاڵڤێردی (16,670) ملیۆن یۆرۆ

ئۆرێلێن چوامینی (12,500) ملیۆن یۆرۆ

ئێدواردۆ کاماڤینگا (12,500) ملیۆن یۆرۆ

لوکا مۆدریچ (10,420) ملیۆن یۆرۆ

دانی سیبایۆس (10,420) ملیۆن یۆرۆ

ئاردا گولەر (5,200) ملیۆن یۆرۆ

هـێـڵی هـێرشبەریی:

بێگومان دەستکەوتنی سوپەرستارێکی وەک کیلیان ئێمباپێ هەروا بەخۆڕایی لە پاریس سان جێرمان، دەبێ ریاڵ مەدرید نازی هەڵبگرێت و بە مووچەی بەرز پاداشتی ئەستێرە فەڕەنسیەکە بداتەوە و بیکاتە بە خاوەنی زۆترین مووچەی ساڵانە لە یانەکەی. تەنانەت بە جیاوازییەکی زۆر لە پێش ڤینیسیۆس جونیۆری باشترین یاریزانی یانەکەشەوە دێت. کەمترین مووچەی ئەم هێڵەش بۆ ئێندریکی بەڕازیلییە.

کیلیان ئێمباپێ (31,250) ملیۆن یۆرۆ

ڤینیسیۆس جونیۆر (20,830) ملیۆن

رۆدریگۆ گۆیس (12,500) ملیۆن یۆرۆ

ئیبراهیم دیاز (7,290) ملیۆن یۆرۆ

ئێندریک (4,160) ملیۆن یۆرۆ

لەو ژمارانەوە دەردەکەوێ کە ریزبەندی خاوەنی پێنج بەرزترن مووچە بریتیە لە یاریزانەکانی وەک ئێمباپێ، ئالابا، بێڵینگهام، ڤینیسیۆس و ڤاڵڤێردی.

لە کاتێکا ریزبەندی خاوەنی پێنج نزمترین مووچە ئەمانەن؛ ڤایخۆ، ئێندریک، لونین، گولەر و فران گارسیا.

سەرجەمی مووچە بۆ هەر هێڵێکی یاریگا:

هـێڵی هێرشبەریی: 76 ملیۆن و 30 هەزار یۆرۆ

هـێڵی ناوەڕاست: 88 ملیۆن و 540 هەزار یۆرۆ

هـێڵی بەرگری: 88 ملیۆن و 890 ملیۆن یۆرۆ

گـۆڵپارێزەکان: 19 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ

کـۆی مووچەی ساڵانەی سەرجەم یاریزانەکان: 272 ملیۆن و 960 هەزار یۆرۆ

 

بابەتی زیاتر

Back to top button