بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

یەکلاییدەبێتەوە؛ پاریس سانجێرمان کریستیانۆ رۆناڵدۆی دەوێت؟

"دۆن ئامادەیە نەسڕ جێبهێڵێت"

Yariga App

یاریگا –

دەنگۆی پەیوەندیکردنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە پاریس سانجێرمان یەکلایی دەکرێتەوە.

رۆژنامەنووسی تۆک سپۆرت بێن جەیکبس بڵاویکردووەتەوە، پاریس سانجێرمان هەوڵی گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ نادات و ئەفسانە پۆرتوگالییەکە لە پلانی پاریسییەکاندا نییە.

رۆژنامەنووسە بەریتانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، یانە فەڕەنسییەکە سیاسەتی خۆی گۆڕیووە و وەک پێشوو گرێبەست هاوشێوەی گالاکستیکۆس واژۆ ناکات، سیاسەتی ئێستای یانەکە گواستنەوەی یاریزانی لاوە و هەتا پێشیان بکرێت یاریزانی فەڕەنسی دەگوازنەوە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی جەیکبس، یانەی نەسڕی سعوودی ئێستا بە چڕی کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی گۆڵکاری مێژوویی تۆپی پێ دەکات.

دۆن تەنیا شەش مانگ لە گرێبەستەکەی ماوە، ئێستا دەتوانێت ئازادانە لەگەڵ یانەیەکی نوێ رێکبکەوێت و لە هاویندا پەیوەندی پێوەبکات. هەفتەی رابرووش لە رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گڵۆب سۆکەر ئارەزووی بۆ پەیوەندیکردن بە یانەیەکی بەهێز نیشاندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button