یاریگا –
ماركۆس راشفۆرد، ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی مانچێستەر یونایتدی هەمان وڵات بڕیار لەسەر داهاتووی خۆی دەدات.
راشفۆرد لە ساڵی 2015 لە تیمی دووەمی مانچێستەر یونایتدەوە بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە هاوینی ساڵی 2028 بەسەردەچێت.
– Rashford rejects 3 offers from Saudi Arabia worth up to £35m a year
– Desperate to win back place in England squad so if he does leave Utd it will be to a competitive league
– Utd staff impressed by his application in training of late since being droppedhttps://t.co/Ivknw3r9hV— Paul Hirst (@hirstclass) January 2, 2025
بە گوێرەی زانیاریەكانی تایمز و دەیلی مەیڵ، ماركۆس راشفۆرد گرێبەستێكی خەیاڵی یانەكانی سعوودیەی رەتكردووەتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، راشفۆرد سێ گرێبەستی بە موچەی ساڵانەی 35 ملیۆن پاوەند رەتكردووەتەوە.
ئەوەشخراوەتە روو، یاریزانە تەمەن 27 ساڵانەكە دەیەوێت لە مانچێستەر یونایتد بمێنێتەوە و بەردەوام بێت. چاوەڕێی ئەوەیە متمانەی روبن ئامۆریم بەدەستبهێنێت.
هێرشبەرە 27 ساڵانەکە بەدرێژایی ئەم وەرزە لەژێر سەرپەرشتی ئێریک تێن هاخ و ئامۆریم لە پرێمەرلیگ لە 15 یارییدا 982 خولەک یاریکردووە خاوەنی 4 گۆڵ و ئەسێستێکە. لە یۆرۆپالیگیش لە 6 یاریدا تەنها گۆڵێک و ئەسێستێکی هەیە.